ترەمپ: شایەنی نۆبڵی ئاشتیم

یەسنا ئومێد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • هێشتا دۆناڵد ترەمپ بیرى لای وەرگرتنى خەڵاتى نۆبڵە.
  • ترەمپ خۆى بە شایەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی دەزانێت و گومانیشی هەیە بەدەستیبهێنێت.
  • پێشتر لەلایەن چەند سەرۆکێکەوە بۆ خەڵاتەکە بەربژێر کراوە.

ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەوانان لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، نازانێت بڕیاری لیژنە نەرویجییەکە بۆ دیاریکردنی براوەی خەڵاتەکە چی دەبێت، بەڵام ئەوان ناوبانگێکیان هەیە کە ئەو خەڵاتە نادەن بە کەسانی هاوشێوەی ئەو.


ناوەڕۆکى لێدوانەکەى ترەمپ:

  • شەرەفمەند بووم ساڵی ڕابردوو، سەرکردەی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلی خەڵاتەکەی وەرگرت.
  • ئەو سەرکردەیە پێی ڕاگەیاندم کەس هێندەی تۆ شایەنی ئەو خەڵاتە نییە.

ترەمپ پێشتریش هەمان ئاواتى هەبووە

ترەمپ چەند جارێک لە لێدوانەکانیدا ئاشكرای کردووە، خۆی بە شایەنی ئەو خەڵاتە دەزانێت، چونکە هەوڵەکانی بوونەتە هۆی کۆتاییهێنانی هەشت جەنگ، لەو کاتەوەی وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربووەتەوە.

هەریەک لە سەرکردەکانی کەمبۆدیا، ئیسرائیل و پاکستانیش ئاشكرایانکرد، ترەمپیان بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە بەربژێر کردووە.

ئەمساڵ دۆخەکە بە گشتی جیاوازە، هەندێک لەو گرژییانەی ترەمپ دەڵێت، کۆتایی پێهێناوە، جارێکی دیکە سەریان هەڵداوەتەوە، بۆ نموونە؛ گرژییەکانی کۆنگۆ و سنوورەکانی نێوان کەمبۆدیا و تایلەندیش.

تاوەکو ئێستا ترەمپ سەرکەوتوو نەبووە لە کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئەمە سەرەڕای بەڵێنەکانی بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە.

بەگوێرەی ڕۆیتەرزیش، لیستی ئەو کەسانەی کە بەربژێرن بۆ وەرگرتنی نۆبڵی ئاشتیی ئەمساڵ، بابا لیۆ و دادگای نێودەوڵەتیی تاوان و ژمارەیەک کەسایەتى و دامەزراوەى دیکەى تیادایە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ترەمپ: ئەوەی لە فەرەنسا ڕوودەدات هۆکارەکەی ئیسلام و کۆچبەرانە

دوای 65 ساڵ ترەمپ بڕیاری لەسێدارەدانی سەربازیی پەسەند کرد

یەسنا ئومێد

2 کاتژمێر پێش ئێستا