عێراق گەشتەکانى بۆ ئێران دەستپێکردەوە

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • گەشتەکانى هێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ ئێران لە مانگى ئازارەوە ڕاگیرا بوون.
  • ڕۆژانە لە نەجەفەوە بۆ چەند شارێکى ئێران گەشت دەکرێت. 

ڕاگەیێنراوێکى کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ کەناڵ8 نێردراوە تێیدا ئاماژەبەوەکراوە، گەشتەکانیان بۆ وڵاتی ئێران دەستیپێکردووەتەوە و ڕۆژانە لەڕێگەى فڕۆکەخانەی نەجەفی نێودەوڵەتییەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی تاران، مەشهەد و ئیسفەهان، دەکرێن، ئەمەش پاش تەواوکردنی ڕێکاری هونەری و ڕێکخستنی پێویست بووە بەوجۆرە گرەنتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بکات.


ئامانجى دەستپێکردنەوەکە:

  • گەڕانەوەی گەشتەکان بەئامانجی بەرزکردنەوەی جوڵەی هاتوچۆی گەشتیاران و فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییەکان.
  • بۆ خزمەتکردنە بە مەبەستی گەشتەکانی ئایینی و پزیشکی و خوێندن.

حەوت مانگ بوو ڕاگیرا بوو

دەستپێکردنەوەی ئەم گەشتانەی هێڵی ئاسمانیی عێراق لەکاتێکدایە، لە مانگی ئازارەوە بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران، هێڵەکە گەشتەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگرتبوو.

دواى سەپاندنی سزای وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆسەر کەرتی فڕۆکەوانی و هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە ئەیلوولى ئەمساڵدا، لەسەر داواى حکومەت، عێراق دەتوانێت تەنیا لە فڕۆکەخانەى نەجەفەوە گەشتى هاتن و چوون بۆ ئێران ئەنجامبدات.

ڕۆژی ڕابردوو، هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاندبوو، تەنیا لە مانگی ئەیلوولدا زیاتر لە 271 هەزار گەشتیاریان لەڕێگەی هەزار و 585 گەشتی ڕاستەوخۆوە گواستووەتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

فڕۆکەخانەکانى هەرێمی کوردستان لە ڕاگرتنى گەشتەکان بۆ ئێران ئاگادار نەکراونەتەوە

باڵیۆزى عێراق لە ئێران: گەشتەکانى ئێران بۆ فڕۆکەخانەى نەجەف دەستپێدەکاتەوە

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا