دۆسیەی دینار؛ زەیدى دەباتە ئەنجوومەنى نوێنەران
مەعاز فەرحان 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- میوانداریی وەزیرى دارایی و پارێزگارى بانکى ناوەندی بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران هەڵوەشایەوە.
- عەلى زەیدى خۆى دەچێت و ڕوونکردنەوە لەبارەى گۆڕانکارى بەهاى دینار دەدات.
- حکومەتەکەى زەیدى لە دوێنێوە دەستکارى بەهاى دینارى بەرامبەر دۆلار کردووە.
شیروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتار داواى میوانداریی فالح ساری وەزیری دارایی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندیان کرد، بەڵام ئەوە هەڵوەشایەوە و میواندارى عەلى زەیدى دەکرێت.
میواندارییەکە:
- شیروان دووبەردانی: کاتژمێر هەشتى شەو میواندارى زەیدى دەکرێت.
- زەحمەتە گۆڕانکاری لە کۆتا بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت.
- دەکرێت نرخی ئێستا (100 دۆلار بەرامبەر 152 هەزار دینار) وەک خۆی بمێنێتەوە.
ئەم میواندارییە دواى ئەوە دێت حکومەتی عێراق لە بڕیارێکدا بەهای دیناری زیاتر لە 15% دابەزاند، بە پاساوی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە و یارمەتیدانی عێراق بۆ دەربازبوونی لەو قەیرانە داراییە سەختەی تێیکەوتووە.
مەعاز فەرحان
1 کاتژمێر پێش ئێستا