مانگی ئەیلولی ڕابردوو 60 بوومەلەرزە لە عێراق و دەوروبەری تۆمارکراون
ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردوە، لە مانگی ڕابردوودا 36 بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق تۆمارکراوە.
- دەستەی کەشناسی عێراق: زۆرترینی بومەلەرزەکان لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
- مانگی ئەیلولی ڕابردوو 60 بوومەلەرزە لە عێراق و دەوروبەری تۆمارکراون.
- 36 بوومەلەرزەیان لە ناوخۆی عێراق و 24یشیان لەسەر سنوورەکان بووە.
- پارێزگای سلێمانی بە تۆمارکردنی 10 بوومەلەرزە لە پلەی یەکەمدایە.
دەستەی کەشناسی ڕوونیکردووەتەوە، چالاکیی بوومەلەرزەیی بەشێوەیەکی بەرچاو لە پارێزگای سلێمانی چڕبووەتەوە کە 10 لەرزین لە ناوچەکانی (کەلار، دووکان، دەربەندیخان و چەمچەماڵ) بووە، سەرەڕای ئەوەش، 9 لەرزین لە پارێزگای دیالە (خانەقین)، 7 لە پارێزگای هەولێر (سەنتەری شار و شەقڵاوە)، 6 لە پارێزگای دهۆک (ئامێدی، سێمیل، زاخۆ و ئاکرێ)، 2 لە پارێزگای نەینەوا (شێخان)، هەریەکە لە کەرکوک و سەڵاحەدین (خورماتوو) یەک لەرزین تۆمارکراوە.
بومەلەرزەکانى دەرەوەى عێراق
- دەستەکە ئاماژەی بەوەکرد، بیست و چوار بوومەلەرزە لە دەرەوەی عێراق بووە، بەڵام لە نزیک سنوورەکانی تۆمار کراوە.
- 19 بوومەلەرزە لە ناوخۆی ئێران (لە ناوچەکانی ئیلام، لوڕستان، کرماشان و ئازەربایجان) لە نزیک سنووری عێراق ڕووی داوە.
- پێنج بوومەلەرزە لە ناوخۆی تورکیا (لە وان و هەکاری و ناوچەکانی دیکە) لە نزیک سنووری لەگەڵ عێراق تۆمارکراوە.
- ئاماژەی بەوەشکرد، قەبارەی ئەم بومەلەرزانە لە نێوان 1.2 بۆ 4.3 بووە، بە قووڵایی لە نێوان 8 بۆ 42 کم بووە.
ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای عێراق، خاڵین لە چالاکیی بوومەلەرزەیی، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سروشتیی جووڵەی بلۆکی عەرەبی و پێگەی عێراقە لە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی خۆیدا.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
کوردستان لە ناوچەیەکی چالاکی بوومەلەرزەیە و پێویستی بە ئامادەکارییە
ژوان نیزام
2 کاتژمێر پێش ئێستا