دابەزینى بەهاى دینار و ترس لە درووستبوونى ئاژاوە و پشێوى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى هەڵوەشاندەوە
رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى ڕایۆرتەکە
- دابەزینى بەهاى دینار و ترس لە درووستبوونى ئاژاوە و پشێوى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى هەڵوەشاندەوە
- لە حکومەتەوە فشار لەسەر سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران هەبووە بۆ هەڵوەشاندنەوەى کۆبوونەوە.
- پەرلەمانتاران نیگەرانن و بەشێکیان دەڵێن، ئەگەر سەرۆکوەزیران بەهاى دینار نەگەڕێنێتەوە بۆ پێشتر بایکۆتى بودجە دەکەن.
دەستکاری کردنی بەهای دینار، نەک تەنیا بازاڕ بەڵکو ئەنجوومەنی نوێنەرانیشی شڵەژاندووە.. ترس لە دروستبوونی ئاژاوە و پشێووى، کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقی بە ئامادەبوونى وەزیرى دارایی و پارێزگارى بانکى ناوەندی هەڵوەشاندەوە.
بۆچوونى پەرلەمانتاران
- شیروان دووبەردانى، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لە حکومەتەوە فشار لەسەر سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران هەبووە بۆ هەڵوەشاندنەوەى کۆبوونەوە.
- هەڵوەشانەوەى دانیشتنى ئەنجوومەنى نوێنەران، پەرلەمانتارانى نیگەران کرد و بەشێکیان دەڵێن، ئەگەر سەرۆکوەزیران بەهاى دینار نەگەڕێنێتەوە بۆ پێشتر بایکۆتى بودجە دەکەن.
- پەرلەمانتاران: پەیامەکەمان بۆ سەرۆکوەزیران ئەوەیە، لە ئەگەرى پاشگەزنەبوونەوەى لە بەهاى فرۆشى دۆلار بایکۆتى دانیشتنەکانى دەنگدان بە بودجە دەکەین.
دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەى لێکەوتەکانى گۆڕینى بەهاى دینار لەسەر هاوڵاتییان، قسەى زۆرینەى پەرلەمانتارانە، بەڵام بانکى ناوەندیی پەرلەمانتارانى ئاگادار کردووەتەوە پاشگەزبوونەوە لە بڕیارەکە نییە.
گۆڕینى بەهاى دینار لە بەرامبەر دۆلار، ئەنجوومەنى نوێنەران و حکومەتى خستووەتە دووبەرەى دژ بەیەک، زەرمەندى یەکەمیش مووچەخۆر و کەسانى داهات سنووردارن.
رێبوار حەمەوەیس
1 کاتژمێر پێش ئێستا