ئەمریکا سزای بەسەر 17 کەشتیی سێبەری ئێرانیدا سەپاند
بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و سزاکان 17 کەشتیی سێبەری ئێران دەگرنەوە.
- کەشتییەکان بەرهەمە نەوتی و پێترۆکیمیاوییەکانی ئێران لەژێر ناو و ئاڵای وڵاتانی دیکەدا گواستووەتەوە.
- ئەمە دوایین هەنگاوی واشنتنە بۆ بەرزکردنەوەی فشارە ئابوورییەکانی دژ بە تاران.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم سزا نوێیە بە شێوەیەکی کاریگەر زۆرینەی ڕەهای تۆڕی کەشتیی سێبەری ئێران دەکات بە ئامانج، هەروەها ئەو کۆمپانیانەیان دیاریکرد کە خاوەنی ئەو کەشتییانەن و تۆمەتباریان کردوون بە کارکردن لە کەرتی نەوت و پێترۆکیمیایی ئێران.
ئامانج لە سزاکان
- سکۆت بێسێنت: ئامانج لە سەپاندنی سزا نوێیەکان، بێبەشکردنی تارانە لەو پارەیەی کە پێویستیەتی بۆ بەئامانجگرتنی وڵاتانی ناوچەکە.
- بێسنت پێشتریش بەڵێندابوو کە سزای نوێ و کاریگەر بە سەر ئێراندا بسەپێنن و وڵاتەکە لە ڕووی ئابوورییەوە تەواو لاواز بکەن.
ئامانج لەم هەنگاوە ئەو 17 کەشتییە نەوتهەڵگرەن کە دەوترێت ملیۆنان بەرمیل نەوتی خاوی ئێرانیان لە ژێر ئاڵا و ناوی وڵاتانی دیکەدا گواستووەتەوە، هەروەها نەوت و بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکان گەیاندووە بە بازاڕەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
ئەمریکا پاکێجی نوێی سزاکانی بەسەر ئێران ڕاگەیاند
لێخۆشبوونێکى نوێ بۆ ئێران لەبارەى قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکان
بەهزاد ئەحمەد
1 کاتژمێر پێش ئێستا