ئێران: بەرهەمهێنانی چەکمان لە حەوت مانگی ڕابردوو نزیکەی سێ هێندە زیادیکردووە

سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، "ڕێژەی بەرهەمهێنانی چەکی نوێیان چەند هێندە زیاتر بووە.
  • وەزارەتی بەرگریی ئێران: لە کاتی جەنگیشدا لە بەرهەمهێنانی چەک نەوەستاون

ڕەزا تەلای نیک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، لە جەنگی ڕەمەزاندا ئەمریکا و ئیسرائیل سوودیان لە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی جیهان وەرگرت دژ بە ئێران، بەڵام نەیانتوانی بە ئامانجەکانیان بگەن و دەشڵێت، تێچووی جەنگ بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل زۆر زیاتر بووە لە هی ئێران".


ئاستى بەرهەمهێنانى چەکى ئێران

  • ڕێژەی بەرهەمهێنانی چەک و کەرەستەی سەربازی لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا نزیکەی سێ هێندە زیاتر بووە بەراورد بە پێشتر.
  • ئەمریکا و ئیسرائیل پێیانوابوو لە هەلومەرجی جەنگدا دابینکردن و بەرهەمهێنان و پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکانی ئێران پەک دەخەن.
  • وەزارەتی بەرگریی ئێران: نەک هەر پەکمان نەکەوت، بەڵکو بەرهەمهێنان و دابینکردنی کەرەستەی سەربازیی هێزە چەکدارەکان بە بێ پچڕان بەردەوام بوو.

لە دوایین لێدوانیدا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە مانگی ئایاری ئەمساڵ دەزگای توێژینەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا دانی بەوە ناوە کە 42 فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکا لە لایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە لەناوچوون.

عێراقچی دەڵێت، ژمارەی ڕاستەقینەی فڕۆکە تێکشکاوەکانی ئەمریکا زۆر زیاترە لەوەی کە بڵاودەکرێنەوە و دەشڵێت، تاوەکو ئێستا ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە 81 فڕۆکەی سەربازی.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

خەرجییە سەربازییەکانى ئەمریکا لە جەنگى دژى ئێران واشنتنى شپرزە کردووە

ئەمریکا گرێبەستێکی 24 ملیار دۆلاری بۆ خێراکردنی بەرهەمهێنانی مووشەک ڕاگەیاند

سامیا حەسەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا