ئەحمەد تورک هۆشداری لە پەککەوتنی پرۆسەی چارەسەری دەدات
پووختەی هەواڵەکە
- ئەحمەد تورک: دەبێت دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی بنرێت
- ئەحمەد تورک: پرۆسەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت نائومێدی دروست دەبێت
ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد لە باکووری کوردستان ڕایگەیاند: "دوو ساڵ بەسەر ئەوەدا تێپەڕی، کە دەگوترا سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد دەکرێت و ئازادنەکراوە"، بەپێویستیشی زانی، لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی بنرێت، ئەگەرنا بێمتمانەیی و نائومێدی لای کورد دروست دەکات".
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانیی مێردین:
- هیچ چاوەڕوانییەک یان داوایەکی کەسییم سەبارەت بە پۆستەکە نییە. بەڵام لەبەر ئەوەی ئیرادەی گەل بە بارمتە گیراوە، خەبات بۆ لادانی ئەو بە بارمتە گرتنە دەکەین.
- هێشتنەوەی قەیووم هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆسەکەوە نییە. ئەگەر بیانویستایە دەیانتوانی لە ڕۆژی یەکەمەوە قەیوومەکان لاببەن، بەڵام تێگەیشتنێک هەیە هەوڵ دەدات پرۆسەکە لەم ڕێگەیەوە بکاتە بارمتە.
- کورد سەرجەم ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی سەر شانی جێبەجێ کردووە .
- بەڵام دەبێت بە ئاشکرا بڵێین تاوەکو ئەمڕۆ لەلایەن دەوڵەتەوە هیچ هەنگاوێک نەنراوە.
- ئەو کەسانەی چەکیان بەدەستەوە بوو، چەکەکانیان داناوە. بەڵام ئەو کەسانەی لەسەر بیر و بۆچوونیان و لەسەر کاری سیاسیی لە زینداندان، چی پەیوەندییەکیان بە چەکەوە هەیە. خۆ ئەمانە چەکبەدەست نەبوون و نەچوونەتە قەندیل. کەواتە بۆچی ئازادناکرێن؟".
- دوو ساڵ بەسەر ئەوەدا تێپەڕی، کە دەگوترا سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد دەکرێت. تاوەکو ئێستا هۆکاری هێشتنەوەی سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ و هاوڕێیانی دیکەمان لە زیندان نازانین.
- ئێستا لەلایەن دەوڵەتەوە سیاسەتی دەستی دەستى پێکردن بەڕێوە دەبرێت.
- ئەمە بە دروست نازانم. ڕەنگە ئەم گوتانەی من بە دڵی هەندێک کەس نەبێت. بەڵام دەبێت ڕاستییەکان بگوترێن.
- بەردەوامبوونی پرۆسەکە بەم شێوەیە نائومێدی دروست دەکات و ئێمە نامانەوێت ئەمە ڕووبدات.
دەستپێشخەرییەکە و خاڵی وەرچەرخان
پرۆسەی ئاشتی نوێ لە تورکیا کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بە "تورکیای بێ تیرۆر" و لایەنی کوردیش وەک "بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و چارەسەری پرسی کورد" ناوزەد دەکرێت، گۆڕانکارییەکی سیاسی گرنگ بوو کە ڕەگ و ڕیشەکەی بۆ کۆتایی ساڵی 2024 دەگەڕێتەوە و لە ساڵانی 2025 و 2026دا گەشەی سەند.
پرۆسەکە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا دەستی پێکرد، کاتێک دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست و هاوپەیمانی سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشنیازێکی مێژوویی کرد. باخچەلی داوای کرد کە ڕێگە بدرێت بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە پەرلەمانی تورکیاوە گوتار پێشکەش بکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی چەکداریی پەکەکە بکات، لە بەرامبەردا سوودمەند بێت لە مافی ئومێد.
دواتریش پرۆسەکە گەیشتە ئەوەی پەرلەمانی تورکیا یاسایەکی تایبەت بە پڕۆسەکە دەربکات و لە ئێستادا قۆناغەکانی جێبەجێکردنی دەستیپێکردووە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
میدیای تورکیا هەنگاوە یاساییەکانی پڕۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکات
ڕاپرسییەک: 45.5%ـی خەڵکی تورکیا پشتیوانی لە یاسای پڕۆسەی ئاشتی ناکەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا