مانگی ئەیلوول ئیسرائیل 280 جار سنووری سووریای بەزاندووە

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • لە دواى ڕووخانى دەسەڵاتى بەشار ئەسەدەوە ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییەکان بەردەوام ئۆپراسیۆنى هەیە.
  • بەرزاییەکانى جۆلان و چەندین ناوچەى سووریاى کۆنترۆڵکردووە و ناکشێتەوە.
  • حکومەتى دیمەشق جگە لە سەرکۆنەکردن ڕێکارى دیکەى دژى ئیسرائیل نەگرتووەتەبەر.
  • لە مانگى ئەیلوولدا زۆرترین ئۆپراسیۆنى هەبووە و زۆرترین کەسى دەستگیرکردووە.

لە نوێترین ڕاپۆرتدا کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکراى کرد، لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل 280 جار هێزی بردووەتە ناو خاکی سووریا و ئۆپراسیۆنی کردووە.


دەستێوەردانەکانی سوپای ئیسرائیل لە مانگى ئەیلوولدا:

  • زۆرترین دەستێوەردانە لە سەرەتای ئەمساڵەوە.
  • پشکنینى بۆ ماڵی هاوڵاتییان کردووە.
  • بازگە و کۆتوبەندی لەسەر ڕێگەکانى هاتوچۆ داناوە.
  • لانیکەم 49 کەسی دەستگیرکردووە.
  • تاوەکو ئێستا لای سوپاى ئیسرائیل دەستبەسەرن.

ئەشکەنجەدانى دەستگیرکراون

نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، بەشێک لەو دەستگیرکراوانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادکراون، گوتوویانە لە زیندانەکان ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان بوونەتەوە.

بەگوێرەى ڕاپۆرتەکە، دەستگیرکراوەکان ناچارکراون بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەپێوە بوەستن، سەگیان تێبەردراوە و هەڕەشەی ئازاردانی کەسوکاریان کراوە.

لە دواى ڕووخانى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا لە هەشتی کانوونی یەکەمی2024، ئیسرائیل بە پاساوى پاراستنى ئاسایشى ناوچە سنوورییەکان، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانى چڕکردووەتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

تورکیا: هێرشەکانی ئیسرائیل لە سووریا قبوڵ نەکراون

مۆبایلی سەربازێکی سوپای ئیسرائیل لە سووریا دڵەڕاوکێی دروستکردووە

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا