پوتن بۆ ترەمپ: یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران بۆ ڕووسیا بگوازرێتەوە
بەهزاد ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- دۆسیەى یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران بە چارەسەر نەکراوى ماوەتەوە.
- چەندینجار ترەمپ جەختیکردووەتەوە ناهێڵێت ئێران ببێتە خاوەى چەکى ئەتۆمى.
- ڕووسیا دۆستێکى نزیکى ئێرانە، بەڵام جارێ دیار نییە تاران بە پێشنیازەکەى پوتن ڕازى دەبێت.
ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا بڵاویکردووەتەوە، ئەو دوو سەرۆکە ماوەی کاتژمێر و نیوێک بە تەلەفۆن قسەیان کردووە، پوتن پێشنیازی بۆ ترەمپ کردووە، یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ ڕووسیا بگوازرێتەوە.
ئەوەى پوتن بە ترەمپى گوتووە:
- بژاردەی دپیلۆماسی بۆ پرسی ئێران ماوە.
- دەکرێت لەڕێگەی دانوستانەوە لەگەڵ تاران ڕێککەوتن بکرێت.
- ئاژانسی تاس: پوتن و ترەمپ پەیوەندییەکی زۆر ئەرێنی و باشیان کردووە.
ئەوەى ترەمپ بە پوتنى گوتووە:
- بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردنەکان و یادی لەدایکبوونت پیرۆزبایت لێدەکەم.
- خۆشحاڵم بۆ کارکردنی کەناڵەکانی پەیوەندیی نێوان واشنتن و مۆسکۆ.
باسى ئۆکرانیاشیان کردووە
سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا، پوتن بە ترەمپی گوتووە، هەڵوێستی ڕووسیا سەبارەت بە ئامانجی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە ئۆکرانیا گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی ئەگەری دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی سێقۆڵیی نێوان واشنتن، مۆسکۆ و کێیڤ کراوە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
ترەمپ: ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
ترەمپ: ئەگەر هێرشمان نەکردایە، ئێران بەنیازبوو شارەکانمان بە مووشەک بپێکێت
بەهزاد ئەحمەد
3 کاتژمێر پێش ئێستا