هۆشداریی لە گرانبوونی نرخی مریشک دەدرێت؛ تێچووی یەک کیلۆ 3 هەزار دینارە

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بازاڕى مریشک فڕۆشان لە سلێمانى. فۆتۆ: حەمە سوور- کەناڵ8
بازاڕى مریشک فڕۆشان لە سلێمانى. فۆتۆ: حەمە سوور- کەناڵ8

پووختەى هەواڵەکە

  • کاردانەوەى بڕیارەکەى عەلى زەیدى لەبارەى هەڵگرتنى باجى سەر هێلکە و مریشک بەردەوامە.
  • لە هەرێمى کوردستان کێڵگە پەلەوەرییەکان خۆیان بە زیانمەندى سەرەکى دەزانن.
  • نرخى مریشک بەرزبووەتەوە و ئالیکیش گران بووە.

نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ئەم بڕیارەى حکومەتى عێراق، فشار دەخاتەسەر هەموو پرۆژەکان لە سەرتاسەری عێراق، بەوپێیەی بەهۆی بڕیاری گۆڕانکاری لە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، نرخی تۆنێک ئالیک بۆ 850 هەزار دینار بەرزبووەتەوە لەکاتێکدا پێشتر بە 650 هەزار دینار بوو.


نیگەرانییەکانى سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان:

  • چاودێریی بەسەر پرۆژەکان بەتایبەتی لە نرخی ئالیکدا نییە و بازرگانان بە گران دەیفرۆشنەوە.
  • ئێستا تێچووی بەرهەمهێنانی یەک کیلۆ نزیکەی سێ هەزار دینارە و  گرانتریش دەبێت.

داواکارییەکانى کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان:

  • گرفتەکانى ناو بازگەکان نەمێنن و باج و پارەى زیاتر لە بازرگانەکان نەسێنرێت.
  • ڕێگە بە هەناردەکردنی مریشک و هێڵکەی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق بدرێت.

بڕیارەکەى زەیدى:

پێنجشەممە هەشتى تشرینى یەکەمى 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕێنمایی ده‌ركرد به‌ دواخستنی وه‌رگرتنی ڕسوماتی گومرگی و باجی سەر هێلکە، مریشک و بەرهەمه‌كانی گۆشتی زیندووی هاوردەکراو.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

بێگەرد تاڵەبانى چاوەڕوانى وەڵامى عەلى زەیدى دەکات

یەکەم بڕیار لە عەلى زەیدییەوە دواى گۆڕانکارى لە بەهاى دینار

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا