غەریب حەسۆ: دەیانەوێت پرۆسەى "ئینتێگراسیۆن" تێکبدەن

مەعاز فەرحان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • بەرپرسانى ڕۆژئاواى کوردستان لە ڕووداوەکانى حەسەکە نیگەرانن.
  • بەرپرسان بۆچوونیان وایە ڕووداوەکان دژى پێکەوەژیان و پرۆسەى تێکەڵبوونە.
  • لە ڕۆژانى ڕابردوودا بەشێک لە عەرەبەکان لە دژى هاونیشتمانییان و سیمبولە کوردییەکان خۆپیشاندانیان کرد.

لەو بارەیەوە غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) ڕایگەیاند، ئاژاوەگێڕییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن. ئەم "بیرکردنەوە زیهنییەتە نەتەوەپەرستەی" کە پێشتر کوردی ڕەتکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە مەیداندایە. دەیانەوێت هێرش بکەن و نایەنەوێت "ئینتێگراسیۆن" پەرە بسێنێت. نایەنەوێت گفتوگۆ دروست ببێت".


دیوى پشت ئاڵۆزییەکان بە گوتەى غەریب حەسۆ:

  • هەندێک کەس لەسەر دیجیتاڵ میدیا ئەم ئاژاوەگێڕییە ڕێکدەخەن.
  • لە ناوچەکانی دیکەوە گرووپەکان هان دەدەن بۆ ئەوەی لە حەسەکە کۆببنەوە.
  • ئەو گرووپانەی ئاژاوەگێڕیی دەکەن لە شەدادی، دێرەزۆر و تەل بەراکەوە دێن.
  • دەیانەوێت شەڕ لەنێوان کورد و عەرەب دروست بکەن.
  • بەڵام کورد و عەرەب لەم ئاژاوەگێڕییانە گەورەترن.
  • لە گەڕەکە جیاوازەکانی حەسەکەش هەوڵی هاوشێوە دران.

"کورد شەڕى ناوێت و داعشیش لە مەیدانە".

غەریب حەسۆ، بۆچوونى وایە دەبێت ڕووداوە "نەتەوەپەرست و ئایینپەرستەکان" ڕێگرییان لێ بکرێت. چونکە "پاشەکشەی ئەمریکاش جارێکی دیکە ڕێگەی بۆ داعش کردووەتەوە و لێرە داعش هەیە و ئەمە وەک هەلێک بەکار دەهێنێت".

حەسۆ  لە لێدوانەکەیدا بۆ میدیاى نزیک لە حیزبەکەى دەشڵێت ئاڵای سووریا وەک بیانوو پیشان دەدرێت ئامانجی سەرەکی ڕەتکردنەوەی زمان، ناسنامە، هێما و ئیرادەی کوردە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

فەرهاد شامی لەبارەى دۆخى حەسەکەوە: مەترسى لەسەر کورد هەیە

غوێران و نەشوە، ئەو دوو گەڕەکەى نایانەوێت حەسەکە ئارام بێت

مەعاز فەرحان

1 کاتژمێر پێش ئێستا