بەغداد پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ دەکات؛ زەیدی گەشتێکی دوو ڕۆژە ئەنجامدەدات
ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- عەلی زەیدی سەردانی ئوردن و سعودیە دەکات.
- سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شا عەبدوڵا و بن سەلمان کۆدەبێتەوە.
- زەیدی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو دۆسییە دوولایەنەکانی نێوانیان تاوتوێ دەکات.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەم هەفتەیەدا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی کابینەکەی، سەردانی هەریەک لە وڵاتانی ئوردن و سعودیە دەکات، ئەگەریش هەیە لەو گەشتەیدا، سەردانی کوەیتیش بکات.
بەگوێرەى زانیارییەکانی کەناڵ8 :
- بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی بگاتە ئوردن.
- زەیدی لەو سەردانەیدا بۆ عەممان، لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی هاوبەش تاوتوێ دەکەن.
- کەناڵ8 زانیویەتی، زەیدی دوای سەردانەکەی بۆ ئوردن، سەردانی عەرەبستانی سعودیەش دەکات و لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیەدا کۆدەبێتەوە.
ئەگەری سەردانی کوەیت
سەردانەکەی زەیدی بۆ ئوردن و سعودیە، ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، بەگوێرەى زانیارییەکانی کەناڵ8، ئەگەری ئەوەهەیە، زەیدی سەردانی کوەیتیش بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کوەیت یەکلا نەبووەتەوە.
پێشتر و لە ڕۆژی 29ـی تەمموزی ڕابردوو، بڕیاربوو عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی سعودیە بکات، بەڵام بەهۆی هێرشی هاوبەشی سعودیە و ئەمریکاوە بۆسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی، ئەو سەردانە دواخرا.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
شاندێکى باڵاى ئەمنى عێراق گەیشتە سعودیە
عەلى زەیدى بە 48 ڕێککەوتننامەوە کۆتایی بە سەردانەکەى بۆ ئەمریکا هێنا
ئارام یوسف
2 کاتژمێر پێش ئێستا