بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران؛ یەک ملیۆن پارچە زەوی لە 15 پارێزگای عێراق دابەش دەکرێت
پووختەی هەواڵەکە
- عەلى زەیدى لە کەربەلا و نەجەف پڕۆژەى یەک ملیۆن زەویی نیشتەجێبوونى ڕاگەیاند.
- زەیدى لە کەربەلا بەردى بناغەى دابەشکردنى 60 هەزار پارچە زەوى دانا.
- زەیدى لە نەجەف بەردى بناغەى دابەشکردنى 35 هەزار پارچە زەوى دانا.
نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکوەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران لە سەردانەکەیدا بۆ کەربەلا و دواى سەردانى مەزارى ئیمام حسین و عەباسى براى، لە ڕێوڕەسمێکدا بەردى بناغەى دابەشکردنى 60 هەزار پارچە زەویى نیشتەجێبوونى دانا و دەستپێکردنى پڕۆژەى یەک ملیۆن پارچە زەویى نیشتەجێبوونى لە عێراق ڕاگەیاند، کە ناونراوە (دەستپێشخەرى نیشتمان).
بەڵێنەکانی زەیدی
- هەر خێزانێکى عێراقى خانووى نەبێت، تاپۆى زەوییەکەى پێدەدرێت .
- حکومەت لە دروستکردنى خانووەکەیدا هاوکارى دەکات.
- هەموو خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بۆ زەوییەکان دابین دەکرێن.
دەستپێشخەرى دابینکردنى یەک ملیۆن پارچە زەویى
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، بە بڕیارى ژمارە (332) لە ڕۆژى 30ـى حوزەیرانى 2026، دەستپێشخەرى دابینکردنى یەک ملیۆن پارچە زەویى نیشتەجێبوون بە خزمەتگوزارى و ژێرخان، لە 15 پارێزگاکەى عێراق جگەلە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند.
عەلى زەیدى، لە کۆبوونەوەى ڕۆژى پێنجشەممە هەشتى تشرینى یەکەمى 2026، لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى نوێنەران و سەرۆکى فراکسیۆنەکان و لیژنەى دارایی ڕایگەیاند، پڕۆژەی دابینکردنى ملیۆنێک زەویى نیشتەجێبوون، یەک دینار تێچووى لەسەر دەوڵەت نییە.
سەرۆکوەزیران ئاماژەى بەوەشکرد، لە ڕێگەى دەستپێشخەرییەکەوە ملیۆنێک یەکە دەستەبەر دەکەن کە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ شەش ملیۆن هاوڵاتی عێراقی دابین دەکات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
دەستەی دەستپاکی ساختەکاریی لە 120 مامەڵەی دابەشکردنی زەویدا ئاشکراکرد
سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: خۆمان بۆ قۆناغی داهاتووی دابەشکردنی زەوی ئامادە دەکەین
2 کاتژمێر پێش ئێستا