دۆسیەی 90%ـی خانەنشینانی پێشمەرگە لە دەڤەری دوو تەواو کراوە
پووختەی هەواڵەکە
- بە گوێرەی زانیاریىەکانی کەناڵ8، دۆسیەى 90%ـی خانەنشینانى دەڤەرى دووى پێشمەرگە تەواو کراوە
- پاکتاوکردنی مووچەى کەڵەکەبووى خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە
کەناڵ8 لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی زانیاریی دەستکەوتووە، " دۆسیەى 90% خانەنشینانى دەڤەرى دووى هێزی پێشمەرگە تەواو کراون و ئەوانەشی هێشتا دۆسیەکانیان تەواو نەکراون ژمارەیان 10 هەزار و 170 خانەنشینی پێشمەرگەیە و ڕەزامەندى ئەنجوومەنى وەزیرانیان بۆ دەرچووە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان:
- بەشێک لەو خانەنشینانە هێشتا دۆسیەکانیان نەگەڕاونەتەوە، کە بڕیارە بۆ مووچەى مانگى تشرینى یەکەمى داهاتوو ناویان بخرێتە سیستمى پەیڕۆڵەوە و ناوەکانیان بۆ بەغداد ڕەوانە بکرێت.
- لە سنوورى سلێمانى زیاتر لە 50 هەزار خانەنشینى سەربازى هەن، کە زیاتر لە 42 هەزاریان خاوەنى کارتى بانکین و لەڕێگەى ئامێرەکانى ئەى تى ئێمەوە مووچەکانیان وەردەگرن.
- هەشت هەزار خانەنشین ماونەتەوە کە بڕیارە بۆ مانگى داهاتوو ئەوانیش کارتى بانکیان تەواو بکرێت تاوەکو بە کاش مووچە وەرنەگرن.
- پاکتاوکردنى مووچەى کەڵەکەبووى خانەنشینانى سەربازى بەردەوامە و ژمارەیەکى زۆر کەمیان ماوە کە دوو مووچە و سێ مووچەیان لاى حکومەتە و بڕیارە ئەم مانگە و مانگى داهاتوو پاکتاوى مووچەى کەڵەکەبوویان تەواو ببێت.
ڕۆژى 9ـى ئەیلول کەناڵ8 ئەوەى بڵاوکردەوە، ڕۆژى 30ـى ئەیلول وەک دوایین مۆڵەت بۆ تەواوکردن و گواستنەوەی سەرجەم خانەنشینانی سەربازی بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی دیاریکراوە، بەرپرسەکەى خانەنشینانى سەربازى جەختى لەوەکردەوە کە سەرجەم خانەنشینانى سەربازى دۆسییەکانیان بۆ وەزارەتى دارایی سەر بە بەرێوەبەرایەتیى گشتیی خانەنشینی تەواوکراون.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
قۆناغی دووەمی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان دەستپێدەکات
هادی ئەکرەم: شاندێکی وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی خانەنشینانی سەربازیی دەچێتە بەغداد
1 کاتژمێر پێش ئێستا