کامێراى چاودێرى تیژڕەوى لە ڕێگەى کەلار- دەربەندیخان دادەنرێت
پووختەی هەواڵەکە
- کامێراى چاودێرى تیژڕەوى لە ڕێگەى کەلار- دەربەندیخان دادەنرێت.
- بەڕێوەبەرى هاتوچۆى دەربەندیخانیش دەڵێت، پرۆژەکە لەقۆناغى جێبەجێکردندایە و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەواودەکرێت.
عەقید جاسم عەلى خان، بەڕێوەبەرى هاتوچۆى دەربەندیخان بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، دەست بە پرۆژەى دانانى کامێراى چاودێرى تیژڕەوى لەسەر رێگەى دووسایدى کەلار- دەربەندیخان کراوە و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەکە تەواو بکرێت.
شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
بەڕێوەبەرى هاتوچۆى دەربەندیخان گوتیشى، لەگەڵ تەواوبوونى پرۆژەکە وادەى کارکردنى کامێراکانى چاودێرى تیژڕەوى بۆ شۆفیران بڵاودەکرێتەوە بۆئەوەى ئاگاداربن.
بەدوسایدکردنى ڕێگەى کەلار- دەربەندیخان کە بەشێکە لە ڕێگەى سەرەکى سلێمانى گەرمیان بەدرێژى نزیکەى 40 کیلۆمەتر تەواوکراوە و درێژترین پرد لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان لەسەر ئەم ڕێگەیە دروستکراوە کە درێژیەکەى 1200مەترە، ڕێگەکە بەڕێگەیەکى ستراتیجى سنوورى پارێزگاى سلێمانى دادەنرێت و سەڕەراى بەستنەوەى سلێمانى بە ئیدارەى گەرمیان، هاوکات گەشتیارانى سنوورى پارێزگاى دیالە و دەروازەى پەروێزخان بۆ گەیشتنیان بەسلێمانى سودى لێدەبینن.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
وەزارەتی ناوخۆ: کامێراکانی تیژڕەوی سەرپێچیی سەرجەم ئۆتۆمبێلە عێراقی و بیانییەکانیش تۆماردەکەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا