فڕۆکەخانەی شا خالیدی نێدەوڵەتی بە داخراوی دەمێنێتەوە

یەسنا ئومێد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
فڕۆکەخانەى شا خالید لە سعودیە
فڕۆکەخانەى شا خالید لە سعودیە

پووختەى هەواڵەکە

  • فڕۆکەخانەی شا خالیدی نێدەوڵەتی بە داخراوی دەمێنێتەوە.
  • فڕۆکەوانی فیدڕاڵی هۆشداری دەدات لەمەترسییەکانی ئاسمانی سعودییە
  • بڕیارى داخستنەکە تاوەکو درەنگانی ئەمشەو دووشەممە بمێنێتەوە.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێنراوەی بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی دوواین هێرشی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی سعودیە، فڕۆکەخانەی شا خالید تاوەکو درەنگانی ئەمشەو یاخود بەرەبەیانی سێشەممە بە داخراوی دەمێنێتەوە.


هۆشدارییەکان بۆ کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان

  • دەستەی فڕۆکەوانیی فیدڕاڵیی ئەمریکا: ئاگاداربن لە کاتی گەشتکردن بەرەو سعودیە یاخود گەشتکردن بە ئاسمانی سعودیەدا.
  • ئەم هۆشدارییەی فڕۆکەوانیی فیدڕاڵیی تاوەکو 10ـی کانوونی یەکەم بەردەوامە.
  • بەهۆی ئەو هێرشانەی فڕۆکەخانەی شا خالیدی نێودەوڵەتی و فڕۆکەخانەی ڕیازیان کردە ئامانج 13 کەس کوژران و زیاتر لە 311 کەس برینداربوون.

    دەستەی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمریکا دەڵێت، هەڵکشانی گرژییەکان ڕەنگە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر فڕۆکەکان لە هەر بەرزیێکەوە بێت، واتا دەبێتە مەترسی بۆ سەر ئاسمانی سعودیە لە هەر ئاستێکدا بێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

هێرشى حووسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەکانى سعودیە بەردەوامە

تورکیا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز دەکات

یەسنا ئومێد

1 کاتژمێر پێش ئێستا