هێرشى حووسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەکانى سعودیە بەردەوامە

رێبوار حەمەوەیس 13 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • هێرشى حووسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەکانى سعودیە بەردەوامەز
  • دواى بە ئامانجگرتنى فڕۆکەخانەى شاه خالید لە ڕیاز، فڕۆکەخانەى شاه فەهد لە شارى دەمامى ڕۆژهەڵاتى سعودیەهێرشى کرایە سەر.
  • حووسییەکان هۆشداریی دەدەن لە بەکارهێنانى فڕۆکەخانەکانى سعودیە.

دەستەى فڕۆکەوانیى مەدەنى سعودیە بڵاویکردەوە، لە بەردەوامى دەستدرێژییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانى فڕۆکەوانیى مەدەنى لە وڵاتەکەیان، ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە فڕۆکەخانەى مەلیک فەهد لە شارى دەمام، ڕووبەڕووى هێرش بووەتەوە.


بەردەوامى هێرشى حوسییەکان و زیانەکان

  • دەستەى فڕۆکەوانى سعودیە: بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە تایبەتمەندەکان، هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان و سەلامەتى دامەزراوەکان دەکەن.
  • ڕۆژى شەممە، حووسییەکان هێرشیانکردە سەر فڕۆکەخانەى مەلیک خالدى نێودەوڵەتى لە ڕیاز.
  • لە هێرشەکەدا کە بە گەورەترین هێرش دادەنرێت لەماوەى 10 ساڵى ڕابردوودا 13 کەس کوژران و سەدانى دیکەش برینداربوون.
  • گرووپى ئەنساروڵاى حوسییەکان، بەرپرسیارێتى خۆى لە هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى ڕیازى نێودەوڵەتى گرتە ئەستۆ.

پێشتر یەحیا سەریع، گوتەبێژى سەربازیی حووسییەکان ڕایگەیاند، لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا، چوار کردەوەى جۆرییان بە ژمارەیەک مووشەکى بالیستیکى و باڵدار و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ئەنجامداوە.

ئاشکراشیکرد، لە هێرشەکاندا فڕۆکەخانەى ڕیاز بە سێ قۆناغ، فڕۆکەخانەى دەمام و دوو دامەزراوەى نەوتى سەر بە کۆمپانیاى ئارامکۆ کراونەتە ئامانج.

سەریع، جارێکى دیکە هۆشدارییان دایە کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى و کارمەندان و گەشتیاران لە بەکارهێنانى فڕۆکەخانەکان و ئاسمانى سعودیە، بەو پێیەى گۆڕەپانى کردەوە سەربازییەکانن، بەڵام مەککە و مەدەینەى بەدەرکردووە.

هاوکات، باڵیۆزخانەى هیندستان لە ڕیاز ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکى وڵاتەکەى دواى برینداربوونى لە هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى ڕیاز گیانى لەدەستداوە.

لە لایەکى دیکەشەوە، وەزارەتى ئابووریی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، وەزیرەکەیان کاترینا رایخە، بەهۆى هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەى ڕیاز گیریخواردووە و ناچاربووە لەو وڵاتە بمێنێتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

تورکیا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز دەکات

لە هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە 12 کەس کوژران

هێرشی پێچەوانەى سعودیە دژ بە حوسییەکان دەستیپێکرد

رێبوار حەمەوەیس

13 کاتژمێر پێش ئێستا