جەودەت یڵماز: دووان لە لیژنە لاوەکییەکانی پڕۆسەکە چارەسەرى دەستبەکاربوون

محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • جەودەت یڵماز: دووان لە لیژنە لاوەکییەکانی پڕۆسەکە دەستبەکاربوون.
  • یڵماز: پڕۆسەی چارەسەری بەسەر دوو قۆناغدا دابەش دەبێت.
  • یڵماز: پێشهاتی گرنگی مەیدانیمان بەدیکردووە لە چۆڵکردنی ئەشکەوت و ناوچەکان.

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا، لە نوێترین هەڵسەنگاندنیدا بۆ پڕۆسەی چارەسەریی کە وڵاتەکەی بە "تورکیای بێتیرۆر" ناویدەبات، وردەکاریی لە بارەی ئەرکی چوار لیژنەی لاوەکی ئاشکرا کرد کە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە لەلایەن ئەنجوومەنی چاودێریی و بەداواچوونەوە دامەزرێنراون.


زانیارییەکان لە بارەى پڕۆسەکە بەوردى گەیشتووەتە دەست جەودەت یڵماز

  • لیژنەکان بەسەر قۆناغەکانی پڕۆسەکەدا دابەشکراون.
  • دووانیان تایبەتن بە قۆناغی ئێستای چەکدانان و دووانەکەی دیکەیان بۆ قۆناغی پاش چەکدانانن.
  • پڕۆسەکە بە گوێرەی یاسای چوارچێوە بەسەر دوو قۆناغدا دابەشکراوە.
  • قۆناغی یەکەم بریتییە لە چەکدانانی پەکەکە و پشتڕاستکردنەوەی مەیدانیی پڕۆسەکە لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا.
  • بۆ ئەم مەبەستە دووان لەو چوار لیژنەیەی بڕیاری پێکهێنانیان لە لایەن ئەنجوومەنەکەوە دراوە، دەستیان بە کارەکانیان کردووە.
  • بریتین لە لیژنەی چاودێری و بە دواداچوونی مەیدانی کە ئەرکی بە دواداچوونی وردی ڕووداوەکان و پێشهاتە مەیدانییەکانە.
  • لیژنەی دووەم کە دەستبەکاربووە، لیژنەی چەکدانان و هەماهەنگیی ستراتیجییە و ئەرکی ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی چەکدانانە.

داواکارى دەم پارتى

پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان داوای دەکرد، پێگەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە چوارچێوەی لیژنەی چەکدانان و هەماهەنگیی ستراتیجیی دیاریی بکرێت و ئۆجەلان بکرێتە ڕێکخەری لیژنەکە.

بە گوتەی جەودەت یڵماز، دوو لیژنەکەی دیکە تایبەتمەند کراون بە قۆناغی دووەمی پڕۆسەکە و ئێستاش سەرگەرمی ئامادەکاریی سەرەتایین تاوەکو پاش ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی قۆناغی یەکەم تەواو دەبێت، ئەوانیش دەستبەکاربن.

ئەوانیش بریتین لە لیژنەی کاروباری دادوەری و یاسایی و هەروەها لیژنەی شیاندنەوە و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی.

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، ئاماژەی ئەرێنی لەڕووی مەیدانییەوە دەبینرێن و پەکەکە چەندین ناوچە و ئەشکەوتی چۆڵکردووە.

جەختی لەوەش کردەوە ڕادەستکردنی شنگال بە حکومەتی عێراق و کۆتاییهاتنی ئەرکی کەمپی باشیک-زێلکان لە هەنگاوە ئەرێنی و گرنگەکانن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کەناڵ8 زانیاریى نوێ لەبارەى گەڕانەوەى گرووپێکى گەریلا و خانووەکەى ئۆجەلان ئاشکرا دەکات

ئەنجوومەنی بەدواداچوون لە تورکیا دەسەڵاتی لیژنەکانی "پرۆسەی چارەسەری" یەکلاییکردەوە

محەمەد عەلی

2 کاتژمێر پێش ئێستا