نێچیرڤان بارزانی: کورد دەرفەت و مەترسی لە گۆڕانکارییەکان لە بەردەمدایە

دانیار فاروق 20 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە.
  • نێچیرڤان بارزانی: عێراق لەم قۆناغەدا هەڕەشەی ئابووری لەسەرە.
  • نێچیرڤان بارزانی: گەورەترین ئاڵنگاریی بەردەم عێراق ئەوەیە وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری مامەڵە بکات.

ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە، 12ـى تشرینى یەکەمى 2026، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پانێڵێکى تایبەت لە میانى بەڕێوەچوونى دیدارى مێرى، لە بارەى دەرفەت و گۆڕانکارییەکانى کورد ڕایگەیاند، گرنگە مافى کورد و پێکهاتەکانى دیکە لە دەستووردا جێگیر بکرێن.


تەوەرە جیاوازەکانى وتارەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارى مێرى

  • نێچیرڤان بارزانی: دیدی ئەحمەد شەرع دژایەتیکردنی کورد نییە.
  • نێچیرڤان بارزانی: لە ڕۆژئاوای کوردستان لەوەی ئێستا زیاتر بەدەست نەدەهات.
  • نێچیرڤان بارزانی: سەرکەوتنی پڕۆسەی چارەسەری بۆ کورد و تورکیا دەستکەوتە.
  • نێچیرڤان بارزانی: هەرکەسێک پرۆسەکە سەربخات شایەنی خەڵاتی نۆبڵە.
  • نێچیرڤان بارزانی: دوو ساڵە بەهۆی پرۆسەکەوە هیچ شەڕێک نەبووە و کەس نەکوژراوە ئەوەش دەستکەوتە.
  • نێچیرڤان بارزانی: پرۆسەی چارەسەری لە باکووری کوردستان جددیە هەرچەندە هەنگاوەکان خاون.
  • نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە.
  • نێچیرڤان بارزانی: ئێمە لە سەرەتای شەڕەکەوە سنوورەکانمان داخست و هێزمان نارد بۆ سنوورەکان.
  • نێچیرڤان بارزانی: ناکرێت لە هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لە ئێران بکرێت.
  • نێچیرڤان بارزانی: هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نابەرپرسیارانە مامەڵەیان کرد.
  • نێچیرڤان بارزانی: کێشەی کورد بە ئینکاری و فەرامۆشکردن چارەسەر نابێت.
  • نێچیرڤان بارزانی: ئێران زۆر بە جددی بیر لە چارەسەری پرسی کورد دەکاتەوە.
  • نێچیرڤان بارزانی: پێموایە دەرفەت بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دێتەپێش.
  • نێچیرڤان بارزانی: پارتی و یەکێتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە کاریان کرد.
  • نێچیرڤان بارزانی: ئێمە لە سەرەتای شەڕەکەوە سنوورەکانمان داخست و هێزمان نارد بۆ سنوورەکان.
  • نێچیرڤان بارزانی: ناکرێت لە هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لە ئێران بکرێت.
  • نێچیرڤان بارزانی: هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نابەرپرسیارانە مامەڵەیان کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە یەکەم ڕۆژی دیداری ساڵانەی مێری، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پانێڵێکدا بە ناونیشانى "بونیادنانی کوردستانێکی بەهێزتر؛ یەکڕیزیی و ئاسایش و هاوبەشی هەرێمی" قسەى کرد و بە ڕوون و ڕاشکاوى چەندین پرسى گرنگى خستەڕوو.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بافڵ جەلال تاڵەبانى بۆ پارتى: کێشەکانمان بچووکن و بە نیەتێکى پاکەوە وەرنەوە سەر مێزى گفتوگۆ

بافڵ تاڵەبانی لە دیداری مێری: بۆ ئێرانیش پرۆسەیەکی ئاشتی هاوشێوەی ئەوەی تورکیا دەستپێدەکەین

دانیار فاروق

20 خولەک پێش ئێستا