ڕووداوی بنکەی فێرفۆرد؛ 29 وڵات هۆشدارى بە ئێران دەدەن
پووختەى هەواڵەکە
- کاردانەوەى ڕووداوى بنکەى ئاسمانیی فێرفۆرد بەردەوامە.
- ئێران تۆمەتبار دەکرێت و ئەویش زانیارییەکان بەبێ بنەما ناودەبات.
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، لەوانەش بەریتانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، هۆشدارییان ئاڕاستەی ئێران کرد سەبارەت بە هەر کردەیەکی دوژمنکارانە لەسەر خاکی وڵاتەکانیان، دوای ئەوەی لەندەن ڕایگەیاند، پێدەچێت سوپای پاسداران ڕۆڵی هەبووبێت لەو ڕووداوە ئەمنییەی لە بنکەی ئاسمانیی فێرفۆرد ڕوویدا.
ڕاگەیێنراوى هاوبەشى 29 وڵاتى هاوپەیمان:
هەر هەوڵێک لەلایەن ئێرانەوە بۆ هەڕەشەکردن، بێدەنگکردن، تۆقاندن، گێچەڵپێکردن، زیانگەیاندن یان ناچارکردنی تاکەکان لەسەر خاکی ئێمە، جا چ لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بێت یان هەر ڕێگەیەکی دیکە، قبووڵکراو نییە.
ئاندی بێرنەم، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە پەرلەمانى وڵاتەکەى:
- پێدەچێت سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆڵیان هەبووبێت لە ڕووداوە ئەمنییەکەى بنکەی فێرفۆرد.
- سوپای ئەمریکا لە جەنگەکەیدا دژی ئێران بنکەکە بەکاردەهێنێت.
- ئەگەری زۆرە لە ناو ئێرانەوە هەماهەنگیی بۆ کرابێت و پێدەچێت بە ڕێنمایی سوپای پاسدارانی بووبێت.
- ئەم هەڕەشانە لەسەر خاکی بەریتانیا قبووڵ ناکەین و سزای نوێ بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەسەپێنین.
چیرۆکى ڕووداوەکە:
لە 27ـی ئەیلوولدا، جووتیارێک لە نزیک بنکەی فێرفۆرد، پۆلیسی بەریتانیای ئاگادارکردەوە، کە کۆمەڵێک کەس و چەند ڤانێکی سپی بینیبوو سەرقاڵی چالاکی گوماناوی بوون.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا جۆری مەترسییەکە بەتەواوی ڕوون نەکراوەتەوە، بەڵام بەگوتەی بەرپرسان هیچ ماددەیەکی تەقەمەنی لە ناو ڤانەکاندا نەدۆزراوەتەوە، تەنیا بڕێک بەنزین تیایاندا دۆزراوەتەوە.
سەرەڕای لێکۆڵینەوەیەکی فراوان، هەشت گومانلێکراو کە لە ڕۆژانی دواییدا دەستگیرکران، لەنێویشیاندا هاوڵاتییەکی بەریتانی-ئێرانی، هەموویان بە کەفالەت ئازادکراون و تاوەکو ئێستاش هیچ تۆمەتێکی فەرمییان ئاڕاستە نەکراوە.
لای خۆیەوە ئێران ڕایگەیاندووە، ئەو جۆرە تۆمەتانە بێبنەمان و چەند لایەنێک هەوڵدەدەن ئێران تێوەبگلێنن.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
تاران ڕەتیدەکاتەوە دەستی هەبووبێت لە هێرشکردنە سەر بنکەیەکى سەربازى لە بەریتانیا
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا فڕۆکەى B-1ـى لە بنکەى فێرفۆردى بەریتانیا کشاندەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا