نێچیرڤان بارزانى چیرۆکى بڕنەوەکەى گێڕایەوە
پووختەى هەواڵەکە
- گوتەیەکى بافڵ جەلال تاڵەبانى لەبارەى "بڕنەوەکەشم دەوێت" کاردانەوەى هەبوو.
- لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسە و باسى زۆرى لەبارەوە کرا و بەشداران لە چیرۆکەکەیان پرسى.
- نێچیرڤان بارزانى لە پانێڵەکەى دیدارى مێرى وردەکارییەکەى باس کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێشخەرییەکى بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ پێکهێنانى حکومەت ڕاگەیاند و لەکۆتاییدا دەستەواژەى "بڕنەوەکەشم دەوێت"ـى بەکارهێنا.
بەکارهێنانى ئەو دەستەواژەیەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەى زۆرى دروستکرد، دواتر لە پانێڵى تایبەتى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پرسیارى ئەو بابەتەى لێکرا و ئەویش ڕوونکردنەوەیدا.
نێچیرڤان بارزانى:
- بابەتى بڕنەوەکە شتێکە لەنێوانى کاکە بافڵ و جەنابى سەرۆک بارزانى.
- لە کۆبوونەوەیەکدا کە من و کاک بافڵ و سەرۆک بارزانى بووین، کاک بافڵ داواى لە سەرۆک بارزانى کرد کە بڕنەوێکى بە دیارى بداتێ.
- بڕنەو سیمبوڵى دەستپێکردنى شۆڕشى کوردستان بوو لە شەستەکاندا.
- دیارە ئێستاش کاکە بافڵ داوا دەکات بە زووترین کات بڕنەوەکەى وەربگرێت.
- بێگومان ئێمەش پەیامەکە بە جەنابى سەرۆک دەگەیێنین و لەو بڕوایەدام جێبەجێ دەکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەولێر و لە دیداری ساڵانەی مێری، لەبارەی زۆر بابەتی ناوخۆی، ناوچەیی و جیهانی گفتوگۆی لەگەڵ کرا.
لەبارەى پێکهێنانى حکومەتەوە، دوا پەیامی دایە بەرپرسانی پارتی و داوای لێکردن کە بە نیازێکی باش و پاکەوە بێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و گوتى "دڵی یەکێتی بۆ دووبارە دانیشتن و لێکتێگەیشتن زۆر پاکە و ئامادەی هەنگاوی کردارین لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای گەلی کوردستان".
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
بافڵ جەلال تاڵەبانى بۆ پارتى: کێشەکانمان بچووکن و بە نیەتێکى پاکەوە وەرنەوە سەر مێزى گفتوگۆ
هۆشیار سیوەیلی: دەستپێشخەرییەک لەلایەن سەرۆک بافڵ تاڵەبانییەوە بێت کاریگەرتر دەبێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا