پۆلیسى فیدراڵى لە کەرکووک دەکشێتەوە
کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بەهۆى لێکەوتەى هێرشەکانى داعش گۆڕانکارى ئەمنى لە پارێزگاى کەرکووک کرا.
- لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا داعش چەند کردەیەکى لە سنوورى حەویجە کردووە.
- لەسەر ئاستى باڵاى ئەمنى بڕیار لە گۆڕانکارییە ئەمنییەکان دراوە.
زانیاریی بە کەناڵ8 گەیشت، کە لە ماوەی 15 ڕۆژی داهاتوودا گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتە و جۆری هێزە سەربازییەکانی پارێزگای کەرکووکدا دەکرێت، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەکە دەکشێنەوە.
زانیارییەکانى کەناڵ8:
- فیرقەی 3ـی پۆلیسی فیدراڵی کە ئێستا ئەرک و خاڵە سەربازییەکانی لە سنووری شارۆچکەی حەویجە لە ئەستۆیە، دەکشێتەوە.
- فیرقەی 17ـی سوپای عێراق (سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد) کە پێشتر ئەرکی لە ناوچەکانی یوسفیە و لەنێوان بەغداد -کەربەلا بوو، دەگوازرێتەوە بۆ کەرکووک.
- لە شوێن و خاڵە سەربازییەکانی فیرقەی 3ـی پۆلیسی فیدراڵی لە سنووری شارۆچکەی حەویجە جێگیر دەبێت.
- بڕیاری ئەم گۆڕانکارییە سەربازییە لە کۆبوونەوەی فەرماندە سەربازییە باڵاکانی عێراق لە ئێوارەی 11ـی ئەم مانگەدا دراوە.
هێزى دیکەشى لێیە
هاتنی ئەم هێزە نوێیەی سوپای عێراق بۆ کەرکووک لە کاتێکدایە، ئێستا هەریەکە لە فیرقەکانی 8 و 11ـی سوپای عێراق لە دەوروبەری کەرکووکدا بڵاوەیان پێکراوە و ئەرکی پاراستنی ناوچەکە بەڕێوە دەبەن.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە، چەند جارێک لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرشکرایە سەر خاڵە ئەمنییەکانی پۆلیسی فیدراڵی لەو سنوورەدا.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
کەناڵ8
2 کاتژمێر پێش ئێستا