مەزڵوم عەبدى: کورد لە دروستکردنی دەوڵەتی سووریا پشتگوێخراوە

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
مەزڵوم عەبدى، ڕاوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمارى سووریا
مەزڵوم عەبدى، ڕاوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمارى سووریا

پووختەى هەواڵەکە

  • عەبدی: ڕێککەوتنەکەم لەگەڵ ئەحمەد شەرع بۆ یەکخستنەوەی دامەزراوەکان بۆ تەواوی سووریا بوو.
  • عەبدی: تێکەڵکردنەوەی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بەرەوپێش چووە.
  • مەزڵوم عەبدی: دەرفەت و ئاڵنگاریی گەورە لە بەردەم سووریای نوێدا هەن.
  • هەنگاوی نوێ دەنێین بۆ یەکڕیزیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.
  • پڕۆسەی چارەسەری هۆکار بوو بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

مەزڵوم عەبدى، ڕاوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمارى سووریا، لە میانى پانێڵێک لە دیدارى مێرى لە شارى هەولێر، باسى لە دۆخى ناوخۆى سووریا بەگشتى و ڕۆژئاواى کوردستان بەتایبەتى کرد و تیشکى خستە سەر ئەو ئاڵنگارییانەى لە ڕابردوودا هاتووەتە پێشیان و ئەو ئاڵنگارییانەشى کە لە داهاتوودا دێتە پێش، چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەن، تاوەکو مافەکانى کورد لە سووریا پارێزراو بێت.


ناوەڕۆکى وتارەکەى مەزڵوم عەبدى:

  • کورد لە دروستکردنی دەوڵەتی سووریادا پشتگوێخراوە.
  • ئەگەر داخوازییەکانی کورد لە دەستووردا جێگیر بکرێن گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بە مافەکانی دەگات.
  • زمانی کوردی دەبێت لە دەستووردا جێگیر بکرێت.
  • پرسی زمانی کوردی بەرەوپێش چووە، بەڵام هێشتا کێشەی لە بەردەمدایە.
  • یەکێتیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەبێت لەسەر بنەمای پاراستنی دەستکەوتەکان بن.
  • دانوستانی دەوڵەتی سووریا تەنیا لەگەڵ هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بوو.
  • دەستکەوتەکان تەنیا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی هەسەدە لەگەڵ حکومەت بەدیهاتوون.
  • پڕۆسەی چارەسەری هۆکار بوو بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
  • هەرێمی کوردستان لە کاتی شەڕ و دانوستاندا لە پشتگیریکردنمان کەمتەرخەم نەبوو.
  • هەموو لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ تێکەڵبوونەوەن.
  • هەنگاوی نوێ دەنێین بۆ یەکڕیزیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئیلهام ئەحمەد بۆ کەناڵ8: خواستی کورد لە سووریا ڕوون و ڕەوانە

ئیلهام ئەحمەد: تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپا هەنگاوێکی گرنگ بوو

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا