بۆ یەکەم جار لە ئیستانبوڵ مامۆستای زمانی کوردی دامەزرێنرا

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • پاش هەوڵی ڕێکخراوێکی زمانەوانەیی، بۆ یەکەم مامۆستای پسپۆری زمانی کوردی لە شاری ئیستانبوڵ دامەزرێنرا و یەکەم وانە خوێنرا.
  • ساڵی ڕابردوو بەهۆی نەبوونی مامۆستا، مامۆستای زانستەکان، وانەی کوردی گوتوەتەوە.
  • وانەی بژاردەی کوردی لە ساڵی 2012ـوە لە قوتابخانەکاندا دەگوترێتەوە.

پارێزەر سوپحی ئۆزگەن، سەرۆکی دامەزرێنەری ڕێکخراوی بزوتنەوەی زمانی کورد "هەزکورد"، بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، پاش هەوڵە بەردەوامەکانیان، بۆ یەکەم جار لە مێژووی تورکیا، مامۆستایەکی پسپۆری زمانی کوردی بۆ وتنەوەی وانەی بژاردەی کوردی لە شاری ئیستانبوڵ دامەزرێنرا.


نەبوونى مامۆستاى پسپۆڕى زمانى کوردى

  • ساڵی پار بەهۆی نەبوونی مامۆستای پسپۆر، مامۆستای زانستەکان، وانەی کوردی دەگوتەوە.
  • لە ڕۆژی 13ـی تشرینی یەکەمەوە، بۆ یەکەم جار مامۆستای پسپۆڕی زمانی کوردی، دەستی بە وتنەوەی وانەکە کرد.
  • داخوازى هەیە کە ساڵانی داهاتوو، مامۆستای پسپۆڕی زمانی کوردی بۆ هەموو شارەکانی دیکەش دابین بکرێت.
  • وانەی بژاردەی کوردی لە ساڵی 2012ـوە لە قوتابخانەکاندا دەگوترێتەوە.
  • لە هەر قوتابخانەیەک 10 قوتابی داوای وانەکە بکەن.
  • پۆلێکی تایبەتیان بۆ جیادەکرێتەوە و وانەی کورمانجی و زازاکی دەخوێنن.

بە گوتەی سوپحی، ئەمساڵ تەنیا لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستانبوڵ، کە گەورەترین شارۆچکەی ئیستانبوڵە و ژمارەیەکی زۆر کوردی تێدا دەژی، نزیکەی هەزار قوتابی وانەی بژاردەی کوردییان هەڵبژاردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە باکووری کوردستان چالاکییەکان بۆ زمانی کوردی فراوان دەبن

لە تورکیا ڕێگە بە خوێندن بە زمانی کوردی نادرێت

پارتی دەم وەڵامی هەڵمەتی دژی زمانی کوردی دەداتەوە

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا