سەربازێکى تورکیا لە هەرێمى کوردستان بە هەڵە خۆى کوشت
عەدنان ئەحمەد 5 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- سوپاى تورکیا لەناو خاکى هەرێمى کوردستان نەکشاوەتەوە.
- ئۆپراسیۆنى چنگ-قوفڵى سوپاى تورکیا کۆتایى نەهاتووە.
- پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان کشاوەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، سەربازێکیان لە کاتی دەستکاریکردنی چەکەکەیدا بریندار بووە و سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی، گیانی لەدەستداوە، ئەوەش لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چنگ-قوفڵ کە دەکاتە ناوچەکانی مەتینا، زاپ، ئاڤاشین و باسیان، بووە.
ئۆپراسیۆنی چنگ-قوفڵ:
- دوایین زنجیرەی ئۆپراسیۆنی چنگە و لە 17ـی نیسانی 2022ـدا دەستیپێکرد.
- بەهۆی دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتییەوە کە دوو ساڵە بەردەوامە، هیچ سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان نەکوژراوە.
لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بەڕێوەبەریی تەڤگەر کە پاش خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە ناوی ئەو بزووتنەوەیە لێدوان دەدات ڕایگەیاند، تەواوى هێزەکانیان لەناو تورکیا و نزیک سنوورەکان کشاندووەتەوە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
موراد قەرەیلان: هێزە تایبەت و نهێنییەکانمان لە شارە تورکییەکان دەکشێنینەوە
بەڕێوەبەریی تەڤگەر: تەواوى هێزەکانمان لەناو تورکیا و نزیک سنوورەکان کشاندووەتەوە
عەدنان ئەحمەد
5 کاتژمێر پێش ئێستا