موراد قەرەیلان: هێزە تایبەت و نهێنییەکانمان لە شارە تورکییەکان دەکشێنینەوە
پووختەى هەواڵەکە
- قەرەیلان جەخت لە مەرجەکانى قەندیل لەبارەى پرۆسەى ئاشتى دووپاتدەکاتەوە.
- قەندیل چەندین جار داواى گۆڕینى دۆخ و پێگەى ئۆجەلانى کردووە.
موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە دیمانەیەکدا لەگەڵ "زی ئامارگی" ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی قایلکەری نەناوە و نەیتوانیوە متمانە دروستبکات.
هەنگاوە نوێیەکانی بزووتنەوەکەیان لە زارى قەرەیلانەوە:
- کشانەوەی هێزەکانمان لە باکووری کوردستانەوە مانگی ئەیلوول کۆتاییهات.
- لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هێزەکانمان لە ناوچەی مەتینا کشاندەوە.
- ئامانجیشمان لەو کارە پیشاندانی نیازپاکییە و پێویستە تورکیا بە هەنگاو وەڵام بداتەوە.
- تورکیا زۆر لە هێزە تایبەت و نهێنییەکان دەترسا.
- فەرمانمان بەو هێزانە کردووە، لەو شارانەی تورکیا بکشێنەوە.
- لەبەرئەوەی ئەو هێزانە نهێنین، بە نهێنیش دەکشێنەوە.
دۆخى ئۆجەلان و پرۆسەى ئاشتى
قەرەیلان باسی لەوەکرد، بەردەوامیی پڕۆسەکە پەیوەستە بە ئازادیی ئۆجەلان و چارەسەری یاساییانەی کێشەی کورد، گوتویەتى "ئەگەر دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە دۆخی ئۆجەلان هەنگاو نەنێت، هیچ ئەندامێکیان چەک دانانێت".
بە پێویستى زانى ئۆجەلان پڕۆسەی چەکدانان بەڕێوەببات و پێشوازی لە گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە بکات. "پێویستە ئەو ئەندامانەی پەکەکەش دەگەڕێنەوە، بە ئازادییانە سیاسەت بکەن". قەرەیلان واى گوتووە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
پەکەکە خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی راگەیاند
بەڕێوەبەریی تەڤگەر: تەواوى هێزەکانمان لەناو تورکیا و نزیک سنوورەکان کشاندووەتەوە
تونجەر باکرهان: چاوەڕێبووین لەم مانگەدا گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە دەستپێبکات
2 کاتژمێر پێش ئێستا