زێلێنسکی: هەستم بە ناپاکى کرد

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • زێلێنسکی لە ڕێککەوتنی گازوایلی ڕووسیا و ئەمریکا نیگەرانە.
  • هێرشەکانى ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ سەر کەرتى وزەى یەکدى بەردەوامە.
  • ترەمپ پێشتر داواى کردبوو ئۆکرانییەکان سەرۆکێکى نوێ هەڵبژێرن.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانی ناسراو، پیێرس مۆرگان، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دانی بەوەدا نا کە دوای ئەو ڕێککەوتنەی ڕووسیا لەگەڵ ئەمریکا لە بواری گازوایلدا کردوێتی، هەستی بە "ناپاکی-خیانەت" کردووە.


زێلێنسکی لە دیمانەکەدا:

  • وڵاتەکەم هاوبەشیی ئەمریکایە و ئەم هاوبەشییە گرنگە.
  • ئێستا وڵاتەکەم لەو هاوبەشییەدا ڕووبەڕووی چەند ئاستەنگی بووەتەوە.

زێلێنسکی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندی بێرنهام، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا:

  • ئۆکرانیا ڕووبەڕووی هێرشی بەرفراوان بووەتەوە و نیگەرانم هەندێک کێشەمان بۆ هاتووەتە پێش.
  • زۆر بڕیاری جیاواز هەبوو، کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێن، بەتایبەت لەکاتێکدا کە "هاوبەشیی ڕاستەقینە"ت هەیە.

ڕێککەوتنی گازوایل (دیزل) لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی 2026 لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە ڕاگەیێنرا، یەکێکە لە گۆڕانکارییە هەرە چاوەڕواننەکراوەکان لە پەیوەندییەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە.

ئامانجی سەرەکی ئیدارەی ترەمپ لەم هەنگاوە، دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی و وزەیە لە ناوخۆی ئەمریکا، بەتایبەت لەبەرئەوەی نرخی دیزل بەهۆی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی ئێرانەوە بەڕێژەی 60% بەرزبووەتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ترەمپ داوای وازهێنانی زێلێنسکی و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئۆکرانیا دەکات

ترەمپ ئاگربەستى ڕووسیا و ئۆکرانیاى ڕاگەیاند؛ زێلێنسکى ئاگای لێنەبووە

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا