نەوت و كانزاكان: هیچ بڕیارێک بۆ هەرزانبوونی بەنزین نییە

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
شۆفیرێک لە بەنزینخانەیەکى سلێمانى بەنزین تێ دەکات..فۆتۆ؛ حەمە سوور
شۆفیرێک لە بەنزینخانەیەکى سلێمانى بەنزین تێ دەکات..فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵەکە

  • قەیرانی بەنزین لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە سەریهەڵداوە.
  • سەرەڕای بڕیارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر، نرخەکان دانەبەزیوون.
  •  بەنزین لە سلێمانى بەراورد بە هەولێر و دهۆک هەرزانترە.

محەممەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دابەزینى نرخى بەنزین لە هەرێمى کوردستان و هیچ وادەیەکیش بۆ هەرزانبوونی نرخەکەی دیارینەکراوە.


محەممەد حەسیب:

  • بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار تاوەکو هیچ کاریگەرییەکى لەسەر نرخى بەنزین نەبووە.

نرخەکانى بەنزین بەگوێرەى پارێزگاکان:

هەولێر

نۆرماڵ لەنێوان 1,380 بۆ 1,500 دینار.

موحەسەن لەنێوان 1,800 بۆ 1,900 دینار.

سوپەر لەنێوان 2,100 بۆ 2,200 دینار.

دهۆک

 نۆرماڵ لەنێوان 1,250 بۆ 1,350 دینار.

موحەسەن لەنێوان 1,900 بۆ 2,000 دینار.

سوپەر لەنێوان 2,250 بۆ 2,500 دینار.

سلێمانی و هەڵەبجە:

نرخی نۆرماڵ 1,150 دینار.

 موحەسەن 1,750 بۆ 1,900 دینار.

سوپەر بە 1900 بۆ 2000 دینار.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

هەفتەى داهاتوو ئەنجوومەنى نوێنەران بڕیار لە بارەى چارەسەرى کێشەى بەنزین لە هەرێمى کوردستان دەدات

هەنگاوێک بۆ کۆتاییهێنان بە گرانیی بەنزین

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا