ڕۆژنامەی تورکیا: دوای مەتینا پەکەکە گارە و خواکورکیش چۆڵ دەکات
محەمەد عەلی 22 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- پەکەکە هەنگاوى زیاتر لە چوارچێوەى پرۆسەى ئاشتى دەنێت.
- بنکە و پێگەکانى لەناوچە سنوورییەکان چۆڵ دەکات.
- بۆ گواستنەوەى سەرکردەکانى تاوتوێى بژاردەى وڵاتى سێیەم دەکرێت.
ڕۆژنامەی تورکیا نزیک لە دەسەڵاتی وڵاتەکە، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، ژمارەیەک زانیاریی لەبارەی پرۆسەی چۆڵکردنی ئەشکەوت و کەمپەکانی پەکەکە و شێوازی گەڕانەوەی ئەندامانی پارتەکە بۆ تورکیا بڵاوکردووەتەوە.
زانیارییەکانی ڕۆژنامەى تورکیا:
- پەکەکە پاش مەتینا، کەمپەکانی لە هەریەک لە گارە و خواکوڕکیش چۆڵ دەکات.
- چۆڵکردنی ناوچەکان قۆناغ بە قۆناغ، بە چاودێریی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
- تاوەکو مانگی کانوونی دووەمی 2027 چۆڵکردنەکە تەواو دەبێت.
- پاش چۆڵکردنیشیان کەمپەکان خاپوور دەکرێن تاوەکو بەکار نەهێنرێنەوە.
- خاڵی کۆتایی و دوا کەمپی مانەوەی ئەندامانی پەکەکە قەندیل دەبێت.
- تەواوی ئەندامانی پارتەکە لە ناوچە جیاجیاکانەوە بۆ قەندیل دەکشێنەوە.
- پرۆسەی گەڕانەوە بۆ تورکیاش هەر لە قەندیلەوە دەبێت.
- هەر لە قەندیل دیاری دەکرێت چەند کەس دەبن و بە چ شێوەیەک دەگەڕێنەوە. لیستی ناوەکان دەدرێنە کۆنسوڵخانەکان و دەروازەکان.
هێزەکانى شنگال:
- پرۆسەی چەکدانان و تێکەڵکردنی هێزەکان لە شەنگال هاوشێوەی ئەوەی سووریا بەڕێوەدەچێت.
- ئەو ئەندامانەی پەکەکە لە شنگال ئەگەر بخوازن دەتوانن بگەڕێنەوە تورکیا و ئەگەر نا، دەتوانن لە شارەکە بمێننەوە.
- پاش ئەوەی پرۆسەکە تەواو دەبێت، تورکیا بنکەی سەربازیی باشیک-زێلکان چۆڵدەکات.
عێراق داواکارییەکەى ڕەتکردووەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانى ڕۆژنامەکە، دەسەڵاتدارانی عێراق ڕەتیانکردووەتەوە میوانداریی سەرکردایەتیی پەکەکە لەسەر خاکی وڵاتەکە بکەن و هەربۆیە لە ئێستادا، تاوتوێی وڵاتی سێیەم وەک بژاردەی گواستنەوەی بەرپرسانی باڵای پەکەکە دەکرێت.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
موراد قەرەیلان: هێزە تایبەت و نهێنییەکانمان لە شارە تورکییەکان دەکشێنینەوە
باخچەلی: پرۆسەی تورکیای بێتیرۆر لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگاتە پایان
محەمەد عەلی
22 خولەک پێش ئێستا