پەرلەمانتارێک لە دادگاى فیدراڵى تانەی لە دەنگدان بە جێگرانی سەرۆکوەزیران دا
ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- لە ڕۆژانى ڕابردوودا ئەنجوومەنى نوێنەران دەنگى بە جێگرانى سەرۆکوەزیران دا.
- زیادکردنى جێگرەکان بۆ سێ دانە کاردانەوەى لێکەوتەوە.
- پەرلەمانتارێک ئەم پرسەى گەیاندە دادگاى فیدراڵى.
محەممەد جاسم خەفاجی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فەیسبووک نووسیویەتى "لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لە دەنگدان بە سێ جێگری سەرۆکوەزیران و هێنانەئارای وەزارەتی نوێ لە کابینەکەی زەیدی داوە". دەڵێت "ئەو هەنگاوە پێچەوانەی دەستوورە".
محەممەد جاسم خەفاجی:
- بەگوێرەى ماددەی 139 دەستوور، پێویستە سەرۆکوەزیران دوو جێگری هەبێت، ئەوەش تەنیا بۆ خولی یەکەم بووە.
- بڕگەیەک نییە لە دەستووردا بۆ دەنگدان بە جێگرانی سەرۆکوەزیران.
- لە ماددەی 76ـی دەستووردا تەنیا بڕگەی دەنگدان سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران هاتووە و جێگرانی سەرۆکوەزیران نییە.
- لە ماددەی 61ـی دەستووردا، چاودێریی ئەنجوومەنى نوێنەران تەنیا سەرۆکوەزیران، وەزیر، سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان دەگرێتەوە و باس لە جێگرانی سەرۆکوەزیران نەکراوە.
- هێنانەئارای وەزارەتێکی نوێ بەبێ دەرچوونی یاسایەکی پێشوەخت بۆ ئەو مەبەستە، پێچەوانەی ماددەی 86ـی دەستوورە.
15ـى تشرینى یەکەمى 2026، هەریەک لە موحسین مەندەلاوى و لەیس خەزعەلى و محەمەد تەمیم دەنگیان پێدرا بۆ پۆستى جێگرانى سەرۆکوەزیران، بەڵام فارس بریفکانى بەربژێری پارتی بۆ جێگری سەرۆکوەزیران دەنگی لەسەر نەدرا.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
بەربژێری پارتی بۆ جێگری سەرۆکوەزیران دەنگی لەسەر نەدرا و دانیشتنەکە کۆتایی هات
زەیدی: جێگرانی سەرۆکوەزیران مووچە و تەرخانی دارایی و دامەزراندنی نوێیان نابێت
ئارام یوسف
1 کاتژمێر پێش ئێستا