قوباد تاڵەبانى لەگەڵ بەرپرسێکى باڵاى بەریتانیا پێکهێنانى حکومەت و پرسى کۆچ تاوتوێ دەکات

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • قوباد تاڵەبانى پێشوازى لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کرد.
  • چەند پرسێکى گرنگیان تاوتوێکرد لەناویاندا پێکهێنانى حکومەت.
  • پرسى ڕاهێنان بە هێزەکانى پێشمەرگە تاوتوێ کراوە.

قوباد تاڵەبانى جێگری سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەر لە هەولێر پێشوازى لە جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کرد.


قوباد تاڵەبانى لەبارەى دیدارەکەوە:

  •  گفتوگۆمان کرد لەبارەی چۆنێتی بەردەوامیدان بە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوانمان.
  • بە تایبەت لە بوارەکانی ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و زیاتر بە دامەزراوەییکردنی هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی هەرێمى کوردستان.
  • هاوڕابووین پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو لە هەرێمى کوردستان کاریگەری گرنگی دەبێت بۆسەر پاراستنی ئاسایش، سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە.

پرسى کۆچ تاوتوێ کراوە

بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەى بەشێک لە هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان کۆچى بۆ دەکەن، قوباد تاڵەبانى سەبارەت بە پرسی کۆچی نایاسایی، جەختیکردوووەتەوە لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگییەکان و کاری هاوبەش بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی گەنجان.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

قوباد تاڵەبانى: یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی پابەندە بە تەواوی بەڵێنەکانییەوە

قوباد تاڵەبانی: هەندێک لە بەربەستەکانى بەردەم پێکهێنانى حکومەت نەماون

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا