کەناڵ8 مەترسیى نوێ لەبارەى بەشە بودجە ئاشکرا دەکات

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە:

  • ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق ڕەشنووسى پرۆژەى بودجەى 2027ـى ناردووەتەوە بۆ وەزارەتى دارایی.
  • وەزارەتى دارایی ڕاسپاردووە ڕەشنووسەکە هەموار بکاتەوە.
  • بڕیارە شاندى باڵاى هەرێمى کوردستان ئەم هەفتەیە بچێتەوە بەغداد.

ناردنەوەى ڕەشنووسى پرۆژەیاساى بودجە بۆ وەزارەتى دارایی بەمەبەستى تەرخانکردنى بودجەیە بۆ وەزارەتە نوێیەکان لە حکومەتى عێراق، هاوکات کەناڵ8 زانیاریى دەستکەوتووە، ماددەى 10ـى پرۆژەکە کە تایبەتە بە پشکى هەرێمى کوردستان وەک خۆى ماوەتەوەو بڕیارە لەمبارەیەوە گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە.


ژمارە مەترسیدارەکانى ناو ڕەشنووسەکە:

  • کۆى گشتیى بودجە 217 تریلیۆن دینارە.
  • پشکێکی گەورەی بودجە بۆ سیادی واتە بۆ وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوە، دانەوەی قەرزەکان و پرۆژە ستراتیژییەکان تەرخانکراوە.
  • بۆ بودجەى سیادى 113 تریلیۆن دینار دیاریکراوە.
  • تەنیا بۆ کارەبا، بودجەى پڕۆگرام و کاریگەریى 41 تریلیۆن دینار.
  • لەو بڕە 37 تریلیۆنى بۆ کارەبا، چوار تریلیۆنى بۆ بودجەى پڕۆگرام و کاریگەرییە بۆ دوو پارێزگاى عێراق.
  • لە بودجەی سیادی 14 تریلیۆن دینار بۆ پرۆژەکان تەرخانکراوە.
  •  40 تریلیۆن دینار لەبودجەى بەکاربردن و مووچە لادراوە و خراوەتە سەر بودجەى سیادى.

بودجەى سیادى و هەرێمى کوردستان

  • هەموو ساڵێک هەرێمى کوردستان لە بودجەى سیادى بێبەشکراوە.
  • عێراق بۆ خۆی قەرزی دەرەکی کردووە و بەشى هەرێمی کوردستانی نەداوە، بەڵام دانەوەی قەرزەکان خراوەتە سەر بودجەی گشتیی بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
  • ئەوەى لە 217 تریلیۆن دینارەکەی پرۆژەی بودجەی گشتیی عێراق دەمێنێتەوە، 104 تریلیۆن دینار بۆ 105 تریلیۆن دینارە.
  • وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت لەوە 12.70% بۆ هەرێمى کوردستان دیاریبکات، کە 13 تریلیۆن دینار یاخود 6.1% کۆی بودجەى گشتیی عێراق دەکات.

بۆمبێکى دیکەى ماددەی 10

  • قەرزی ساڵانی ڕابردوو بە بڕى 9 تریلیۆن دینار لەسەر هەرێمى کوردستان نووسراوە، لەکاتێکدا لە پاش ساڵى 2014ـەوە بودجە بۆ هەرێمى کوردستان ڕەوانە نەکراوە.
  •  120 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیش کە فشارى دارایی دروستکردووە دووبارە دانراوەتەوە.

گفتوگۆ دەکرێت

ئەم ژمارانە ئەگەرچى بۆ هەرێمى کوردستان مایەى نیگەرانین، بەڵام بڕیارى کۆتاییان لەبارەوە نەدراوە، کەناڵ8 زانیارى لە بەرپرسێکى ئەنجوومەنى وەزیرانەوە دەستکەوتووە، شاندەکەیان هێشتا گفتوگۆى وردیان لەگەڵ بەغداد ماوە و ئەم هەفتەیە دەچێتەوە بەغداد، بەڵام کاتەکەى یەکلاینەکراوەتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ڕیسەکە لە هەرێمى کوردستان دەبێتەوە بەخورى.. 12.70% لە جیاتى 14.14%ـە

ئامانج ڕەحیم: قۆناغی ئێستا ئاسانترین و گونجاوترین دەرفەتە بۆ ڕێککەوتن

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا