دوران کاڵکان: 60 کیلۆمەتر هێزەکانمان لە تورکیا دوورخستووەتەوە

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • دوران کاڵکان یەکێک لە ناسراوترین سەرکردەکانى پەکەکەیە کە _هەڵوەشاوەتەوە.
  • یەکێکە لەوانەى سەرەتاى ئەمساڵ بۆ دیدارى ئۆجەلان چووەتە ئیمراڵى
  • لەبارەى دۆخى ئۆجەلانەوە دوران کاڵکان ڕەخنە لە تورکیا دەگرێت.

دوران کاڵکان، ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ مەدیا خەبەر ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هێزەکانیان لە تورکیا دوورخستووەتەوە، دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی کردەیی نەناوە و پڕۆسەکە درێژ دەکاتەوە.


دوران کاڵکان:

  • ئێمە هەنگاومان ناوە و هێزەکانمان کشاندووەتەوە.
  • ئەوەی دەبینرێت دەوڵەت دەیەوێت پرۆسەکە درێژبکاتەوە و ناشیەوێت کۆتاییبێت.
  • چونکە پێویستی بە پڕۆسەکەیە و لە بەرژەوەندییەتی.
  • ئێستا هێزەکانمان 60 کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە دوورن و هێزەکانیان لەنێو سنووری تورکیا و نزیک تورکیاش نەماون.
  • هیچ هێزێکمان لەو شوێنانە نەماون کە دەکرێت ببنە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ تورکیا.
  • بە هیواین لایەنی بەرامبەر "حساب و کیتابی" هەڵە نەکات و وا نەزانێت ناتوانین هیچ شتێک بکەین و ڕاستییەکان نابینن.

دۆخى ئۆجەلان

سەبارەت بە ئۆجەلان کاڵکان دەڵێت، بڕیاربوو ڕۆژنامەوانان بچنە ئیمراڵی و ئۆجەلان لە لیژنەی چەکدانان دەستبەکار بکات، بەڵام هیچ کام لەوانە ڕووینەدا و تەنیا شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجەلان دەکات، بڵاوکردنەوەی وردەکاریی دیدارەکانیش قەدەغەیە و بڵاوناکرێتەوە.

مەرجەکان بۆ پرۆسەکە:

  • کاڵکان: مەرجی سەرەکی ئێمە ئازادیی جەستەیی ئۆجەلان و باشکردنی بارودۆخی کارکردنیێتی لە پرۆسەکەدا.
  • کاڵکان: بەراورد بە ڕابردوو، گۆڕانکاریی گەورە لە دۆخی ئۆجەلان نەکراوە.
  • کاڵکان: دەسەڵات تەنیا قسە دەکات و هەنگاوی کردەیی نانێت، بەتایبەت سەبارەت بە ئۆجەلان و پێگەکەی.
  • ئەوانەی لە زیندانەکانی تورکیان، بارمتەی سیاسیین با دەسەڵات بزانێت.
  • هەر زیندانیکراوێک گیانلەدەستبدات، لای ئێمە "شەهید"ـی شەڕە.

لە ڕۆژانى ڕابردووشدا موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە هەمانشێوە ڕەخنەى لە حکومەتى تورکیا لەبارەى پرۆسەکە و دۆخى ئۆجەلان گرتبوو.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

موراد قەرەیلان: هێزە تایبەت و نهێنییەکانمان لە شارە تورکییەکان دەکشێنینەوە

سڕی ساکک: پەکەکە بەرپرسیاریێتى خۆى جێبەجێکردووە

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا