لاڤرۆڤ لە تاران لەگەڵ عێراقچى و پزیشکیان کۆبووەوە
سامیا حەسەن 54 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- ئێران و ڕووسیا جەخت لە بەهێزکردنى پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە.
- عێراقچی: لە دەریای قەزوین کەشتییە ئێرانی و ڕووسییەکان دەکرێنە ئامانج.
- پزیشکیان: هیچ ناکۆکییەکمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە نییە.
لە دەستپێکى سەردانەکەیدا سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى ڕووسیا، لەلایەن عەباس عێراقچى هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێشوازى لێکرا و دواتریش لەگەڵ مەسعود پزیشکیان کۆبووەوە.
عەباس عێراقچى:
- پابەندین بە چارەسەرکردنى دۆخى ناوچەکە لە ڕێگەى دیپلۆماسییەوە نەک ڕێکارە سەربازییەکان.
- لە دەریای قەزوین کەشتییە ئێرانی و ڕووسییەکان دەکرێنە ئامانج.
- بەهۆی هێرشەکانەوە ژینگە و سروشتی دەریاى قەزوین پیسبووە.
- تاران پابەندە بە گەڕانەوە ئاسایش و ئارامی بۆ تەواوی ناوچەکە و دەریاى قەزوین.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا:
- هیچ سازشێک ناکەین بۆ پابەندبوون بەو ڕێککەوتنە ستراتیجییەی لەگەڵ ئێران هەمانە.
- ئامادەین بۆ هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ تاران.
لە درێژەى سەردانەکەی بۆ تاران سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا چاوی بە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کەوت، پرسە دووقۆڵییەکان، دوایین پێشهاتەکانی جەنگ و دۆخی ناوچەکە لە تەوەرى سەرەکى گفتوگۆکانیان بوو.

پزیشکیان لە کۆبوونەوەکەدا:
- هیچ وڵاتێک ناتوانێت خواستەکانی بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.
- تاران جیهانێکی دەوێت کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لەیەکدى و هاوکاریی بونیادنەرانە.
- ئێران هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا نییە و ئامادەیە بۆ وتووێژ و لێکتێگەیشتن .
- دەستێوەردان و سیاسەتی ئەمریکایە کە بووەتە هۆی ناکۆکی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە.
ئێران و ڕووسیا، ڕێککەوتننامەی هاوبەشیی ستراتیجییان هەیە، کە پەرە بە پەیوەندییە سیاسی، کولتووری و بازرگانییەکان دەدات. هاوکات لەسەر دژایەتیکردنی سزاکان و سیاسەتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا هاوڕان.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
وەزیری بەرگریی ئێران: دەبێت کەرەستەی زیاتر بۆ سیستمی بەرگریی ئێران دابین بکەین
سامیا حەسەن
54 خولەک پێش ئێستا