چەمچەماڵ خۆى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى لافاو ئامادە دەکات
کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- سەرۆکایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ ڕێڕەوە ئاوییەکان پاک دەکاتەوە.
- هەڵمەتی پاککردنەوەی چەناڵی ئاوی بناری مەقان بەردەوامە.
- شارەوانیی چەمچەماڵ ڕەتیکردەوە پاککردنەوەى ڕێڕەوە ئاوییەکان ڕاگیرا بێت.
لەو بارەیەوە سەرۆکایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، نووسراوەکانی وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ژینگە، هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو بەردەوامە.
ئەوەى شارەوانیى چەمچەماڵ دەیکات
- سەرجەم ڕێڕەوە ئاوییەکان، چاک دەکرێن، پاک و فراوان دەکرێن.
- بەشێکی زۆری ئەو بەربەستانە لابراون کە دەکەونە سەر ڕێڕەوە ئاوییەکان.
- هەڵمەتەكە بەردەوامی دەبێت تاوەکو تەواوی بەربەستەکان لادەبرێن.
شارەوانیى چەمچەماڵ هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە دەڵێن "هیچ ئامادەکارییەک بۆ لافاو نەکراوە" هاونیشتمانییان دڵنیا دەکاتەوە هیچ ئاوێک لە بناری مەقان ناچێتە ناو شار.
مانگی کانوونی یەکەمی 2025، لافاوێکى گەورە چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕشى گرتەوە و زیانی گەورەی گیانی و ماددیی لێکەوتەوە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
زیاتر لە 48 ملیۆن دینار بۆ چاککردنەوە بیرەکانى چەمچەماڵ و دەوروبەرى تەرخانکرا
کۆمیسیۆنى فریاگوزارى چەمچەماڵ: زیاتر لە شەش ملیار دینار قەرەبووى زیانلێکەوتوانى لافاوەکە کراوەتەوە
کەناڵ8
1 کاتژمێر پێش ئێستا