زیاتر لە 48 ملیۆن دینار بۆ چاککردنەوە بیرەکانى چەمچەماڵ و دەوروبەرى تەرخانکرا

جەبار حسین 3 کاتژمێر پێش ئێستا
عەتا محەمەد، بەرپرسی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران
عەتا محەمەد، بەرپرسی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران

پووختەی هەواڵەکە

  • کارەکان چاککردنەوە و سیانەکردنى کارەبایى و غەتاسەکانى بیرەکان لەخۆدەگرێت
  • بە چارەسەرکردنى بیرەکان نزیکەى پێنج هەزار مەترسێجا ئاوى زیاتر بۆ چەمچەماڵ و شۆڕش دەچێت

عەتا محەممەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ڕەزامەندیی دراوە لەسەر خەرجکردنی بڕی 48 ملیۆن و 620 هەزار دینار بۆ چاککردنەوە و بوژاندنەوەی بیرەکانی چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیەی کاکەمەند.


چۆنێتی خەرجکردنی پارەکە


گوتیشى، لەو بڕە پارەیە، 8 ملیۆن و 780 هەزار دینارى بۆ بیرەکانی چەمچەماڵ و 11 ملیۆن و 520 هەزار دیناری بۆ بیرەکانى شۆڕش و 28 ملیۆن و 320 هەزار دیناری بۆ چاککردنەوە و بوژاندنەوەی بیرەکانی تەکیە تەرخانکراوە.

بەگوتەى عەتا محەممەد، کارەکان چاککردنەوە و سیانەکردنى کارەبایى و غەتاسەکانى بیرەکان لەخۆدەگرێت و سەرجەم ئەو بیرانەى ماتۆڕەکانیان تێکچووە دەردەهێنرێنەوە و چاکدەکرێنەوە.

کاریگەریی چارەسەرکردنی کێشەکە

  • زیاتر لە پێنج هەزار مەترسێجا ئاوی زیاتر بۆ چەمچەماڵ و شۆڕش دابین دەکرێت
  • ڕۆژانە 30 هەزار مەترسێجا ئاو لە هێڵی دوو سلێمانی – دووکان دابین دەکریت
  • ڕۆژانە لەڕێگەی تانکەرەوە سێ ملیۆن لیتر ئاو دابین دەکرێت


ڕاشیگەیاند، بە چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە، دەتوانرێت نزیکەى پێنج هەزار مەترسێجا ئاوى زیاتر بۆ چەمچەماڵ و شۆڕش دابین بکەن و ڕۆژانەش 30 هەزار مەترسێجا ئاویان لە هێڵى دووى سلێمانى - دووکانەوە پێدەگات و ڕۆژانەش سێ ملیۆن لیتریان بە تانکەر لەسەر فەرمانى نووسینگەى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیران بۆ دابین دەکرێت.

ئەو پارەیەی ماوە بە شەفافی لە پرۆژەی خزمەتگوزاریدا خەرج دەکرێت


پێشتریش، کۆمیسیۆنى فریاگوزارى و بووژانەوەى چەمچەماڵ ڕایگەیاند، زیاتر لە شەش ملیار دیناریان وەک هاوکارى و قەرەبوو داوەتە 2 هەزار و 923 زیانلێکەوتوو و ئەو بڕە پارەیەشی کە ماوە، بەشێوەیەکى شەفاف دەکرێتە پڕۆژەى خزمەتگوزارى.


کۆی پارەی کۆکراوە بۆ چەمچەماڵ

بەگوێرەى ئامارەکان، 16 ملیار دینار بۆ چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە. لەو پارەیە، شەش ملیار و 680 ملیۆن دینار دراوەتە هاونیشتمانییان و هەروەها 750 ملیۆن دینار بۆ چاککردنەوەى ئامێرى شارەوانییەکانى چەمچەماڵ، تەکیە، ئاغجەلەر و سەنگاو خەرجکراوە.

کۆمیسیۆنى فریاگوزارى و بوژانەوەى چەمچەماڵ، لەپاش لافاوەکەى سنوورى چەمچەماڵ دروستکرا و چەند کەسایەتییەکى شارۆچکەکە لەگەڵ ئیدارەى ناوچەکە بەشدارن لە بڕیاردان لە خەرجکردنى ئەو بڕە پارەیەى کۆکراوەتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

چەمچەماڵ: 8 ملیار دینار لە پارەى قەرەبووى لافاو ماوەتەوە و دەکرێت بە پڕۆژە

قوباد تاڵەبانی: بە هەر نرخێک بێت دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ تەواو بکرێت

قوباد تاڵەبانی:نابێت بەهیچ هۆکارێک کارکردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە–چەمچەماڵ بوەستێت

نوێنەرانى قوباد تاڵەبانى: لە هەوڵى چارەسەرى کێشەى کەمئاویی چەمچەماڵداین

جەبار حسین

3 کاتژمێر پێش ئێستا