/

کۆمپانیای بی وای دی پێش کۆمپانیای تێسلا دەکەوێت

کۆمپانیای بی وای دی چینی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل، لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2023، زۆرترین ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە لەسەرانسەری جیهان و تێسلای خستە پلەی دووەم.

تێسلا رۆژی 2ی کانوونی دووەمی 2024، رایگەیاند لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2023دا  484 هەزار و507 ئۆتۆمبێلی کارەبایی فرۆشتووە، ئەمەش بۆ یەکەم جار کۆمپانیاکەی خستە پلەیەک دوای بی وای دی.

بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، کۆمپانیای BYD لە نێوان مانگی تشرینی یەکەم و کانوونی یەکەمی 2023، 526 هەزار و 409 ئۆتۆمبێلی کارەبایی فرۆشتووە.

بی وای دی، بە دروشمی خەونەکەت بونیادبنێ، یەکێکە لە بەرهەمەهێنە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە چین یەکێکە لە رکابەرەکانی کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی، گروپەکە لە ساڵی 2022دا بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی راگرت کە بە سوتەمەنی کاریان دەکرد، بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر مۆدێلی هایبرید و کارەبایی.