/

خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان بەخشران

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان دەبەخشرێن، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی دارایی رێکارە پێویستەکان دەگرێتەبەر.

رۆژی هەینی، 2ی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان، بەمەبەستی هاوکاریی و کارئاسانیی بۆ ئەو خانەوادانە.

حکومەتی هەرێم لە بڕیارەکەدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە کە رێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بگرێتەبەر، بەمەبەستی پاکتاوکردنی ئەم قەرزانە، بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە.