کەیپ تاون میوانداری خەڵاتی ئێرسشوت بۆ ژینگە دەکات

چارڵسی سێیەم، پاشای بەریتانیا، فۆتۆ: AFP

لە کۆتایی ئەمساڵدا، شاری کیپ تاون لە ئەفریقاى باشوور، میوانداری چوارەمین خەڵاتی ژینگەیی ئێرسشۆت دەکات

ڕێکخەرانی خەڵاتەکانی ئێرسشۆت کە لەلایەن شازادە ویلیامەوە بۆ خەڵاتکردنی داهێنانە ژینگەییەکان دامەزراوە،  بڕیاردرا ئەمساڵ لە شاری کیپ تاون لە باشووری ئەفریقا لە مانگی نۆڤەمبەردا بەڕێوەبچێت.

بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە ژینگەییەکانیان، براوەکان هەریەکەیان یەک ملیۆن پاوەند وەردەگرن کە دەکاتە یەک ملیۆن و 26 هەزار دۆلار. ڕێکخەران ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەمساڵ نزیکەی 400 کاندید لە ئەفریقا بەشدارن. لە مانگی ئەیلولدا بەشداربووانی کۆتایی دیارییدەکرێن.

ڕێکخەران جەختیانلەوەکردەوە کە "سەرەڕای ئەوەی کەمترین بەشدارى لە گەرمبوونی کەشوهەوا و دەردانی گازی ژەهراوی هەیە، ئەفریقا ئەو کیشوەرەیە کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەرامبەر بە دەرئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا."

خەڵاتی ئیرسشوت لە ساڵی 2020 دامەزراوە، بیرۆکەکەیی لە پڕۆژەی مونشۆت وەرگیراوە کە لەلایەن جۆن ئێف کێنێدی سەرۆکی ئەمریکاوە لە ساڵانی شەستەکاندا دەستیپێکردووە بۆ ناردنی پیاوێک بۆ سەر مانگ.

ئەم چالاکییە بۆ یەکەمجار، لە ساڵی 2021 لە لەندەن بەڕێوەچوو، پاشان لە دوو ساڵی دواتردا لە بۆستن و سەنگافورە بەڕێوەچوو.

خەڵاتەکانی ساڵی 2023 بە تایبەتی بەخشرایە دەستپێشخەرییەکی بنەڕەتی لە سەرانسەری ئەمریکای باشوور بۆ نۆژەنکردنەوە و پاراستنی ئیکۆسیستەمی دارستانەکان لە ئەندێس.