ئالڤێس ئازادکرا

دوای ئەوەی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی، دانی ئالڤێسی بەرازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، بە کەفالەتی یەک ملیۆن دۆلار ئازادکرا.

ماوەی ساڵیک و نیوە، ئەستێرە بەرازیلیەکە لە دادگاکانی بەرشلۆنە ئامادەدەبێت و کاتەکانی لە زینداندا بەسەردەبات، ئەویش بەهۆی کەیسی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر خانمێک، دوای ئەوەی دادگای بەرشلۆنە سزاکەی ساغکردەوە و بڕیاڕبوو بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو لە زینداندابێت، بەڵام هەر ئەمڕۆ بە کەفالەت و بە بڕی 1 ملیۆن دۆلار ئازادکرا، لەگەڵ پارێزەرەکەی لە زیندانی برایانسی دووەم لە بەرشلۆنە هاتنە دەرەوە.

ئازادکردنی ئالڤێس رەخنەی زۆری لێکەوتەوە لەلایەن هاندەران، هەرچەندە هەفتەی پێشوو وا بڵاوبووەوە کە باوکی نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی پارەی کەفالەتەکە بۆ ئالڤێس دەدەن، بەڵام باوکی نەیمار رەتیکردەوە ئەو پارەی ئازادکردنی ئالڤێسی دابێت، تاوەکو ئێستاش نازانرێت و دیار نییە کێ پارەی کەفالەتی ئالڤێسی داوە تاوەکو لە زیندان ئازادبکرێت.

مەرجی سەرەکی ئازادبوونی ئالڤێسیش، جگە لە پارەی کەفالەتەکە، هەر کاتێک کە دادگا داوای کرد، ئەوا دەبێت ئالڤێس لە دادگەکە ئامادەبێت.