ئەو دەرمانانەی سەرەتا بۆ مەبەستێک دروستکران بەڵام ئێستا بۆ مەبەستێکی دیکە بەکاردەهێنرێن

کاتێک دەرمانێک دروستدەکرێت، رێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا بۆ مەبەستێکی تەندروستیی دیاریکراو پەسەندیدەکات.

دوای ئەوەی ماوەیەک دەرمانەکە بەکاردەهێنرێت، هەندێجار پسپۆڕان سوودەکانی دیکەی دەرمانەکانیان بۆ دەردەکەوێت، ئەمەش وادەکات، هەندێک دەرمان بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ مەبەستێکی تەواو جیاواز بەکاربێن.

بۆنموونە:

  1. ڤیاگرا: سەرەتا بۆ بۆ چارەسەرکردنی ئازاری سنگ بەکاردەهات، بەڵام ئێستا بە شێوازێکی سەرەکی بۆ گرفتی لاوازیی سێکسی بەکاردەهێنرێت.
  2. بیماتۆپرۆست: ئەم دەرمانە سەرەتا بۆ ئەو کەسانە بەکاردەهات کە ئاوی رەشی چاویان هەبوو، بەڵام دواتر دەرکەوت کە کاریگەرییەکی باشی هەیە لەسەر گەشەی برژانگەکان و کۆمپانیاکان بۆ ئەو مەبەستە بەرهەمیدەهێنن
  3. سالیدەماید: سەرەتا ئەم دەرمانە بۆ دڵتێکەڵهاتنی بەیانیانی خانمانی دووگیان پەسەندکرا، دواتر دەرکەوت کە دەبێتەهۆی گرفتی زگماکی لە منداڵاندا. لەگەڵ ئەوەشدا، سوودێکی دەرمانەکە دەرکەوت، ئەویش کاریگەربوونی بوو دژی نەخۆشییە دژەخۆیی و شێرپەنجەییەکان
  4. ریتالین: کە لە کۆمەڵەی ئەمفیتامینەکانە، سەرەتا وەکو سپرای لووت بەکاردەهات، دواتر دەرکەوت کە سوودێکی بەرچاوی هەیە بۆ تووشبووانی پەشێویی کەمسەرنجی و فرەجووڵەیی
  5. مینۆکسیدیل: سەرەتا بۆ تووشبووانی بەرزەفشاری خوێن بەکاردەهات، بەڵام ئێستا بۆ گەشەکردنی قژ بەکاردەهێنرێت
  6. سێماگلوتاید: ئەو بەرهەمانەی سێماگلوتایدیان تێدایە، سەرەتا بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە بەکاردەهاتن بەڵام ئێستا زیاتر بۆ مەبەستی دابەزاندنی کێش بەکاردەهێنرێن