گەنجێکی خەڵکی بەغداد لە ڕووباری سیروان خنکا
پووختەی هەواڵ
- گەنجێکی خەڵکی بەغداد لە ڕووباری سیروان خنکا
- گەنجەکە تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی بەغدادە
- گەنجە خنکاوەکە لەگەڵ کەسوکاری بۆ سەبران هاتوونەتە ناوچەکە
- تەرمى گەنجە خنکاوەکەى گەلی شێرانەی سنوورى ئامێدی دۆزرایەوە
بە گوێرەی زانیارییەکان کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، گەنجێکی خەڵکی شاری بەغداد لە ڕووباری سیروان خنکا و تەرمى گەنجە خنکاوەکەى گەلی شێرانەی سنوورى ئامێدیش دۆزرایەوە.
ووردەکاری ڕووداوەکەی ڕووباری سیروان
ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ گەنجێکی بەڕەچەڵەک عەرەب کە خەڵکی بەغدادە و تەمەنی 31 ساڵە لە ئاوی ڕووباری سیروان، نزیک گوندی ئیمامی زامن خنکاوە.
گوتیشى، گەنجەکە ناوی عەلى هاشمە و ماوەی دوو ڕۆژە لەگەڵ کەسوکارەکەی بەمەبەستی گەشت و سەیران سەردانى ناوچەکەیان کردووە، دەشڵێت، گەڕان و پشکنین بەدوای تەرمەکەى بەردەوامە.
گەنجەکەی گەلی شێرانە
- دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنکاوەکەی گەلی شێرانە
- گەنجەکە بەڕەگەز عەرەبە و تەمەنی 25 ساڵە
- تەرمەکەی دوای توێکاری ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە
- لەگەڵ خیزانەکەی بۆ سەیران هاتوونەتە سنوورەکە
لەلایەکى دیکەوە، تەرمى گەنجە خنکاوەکەى گەلی شێرانەی سنوورى ئامێدی دۆزرایەوە و ڕەوانەى پزیشکى دادی کراوە و دواى توێکارى، ڕادەستى کەسوکارەکەى کراوەتەوە.
بەگوێرەى زانیارییەکان، ئەو گەنجە عەرەبە و تەمەنى 25 ساڵە و لەگەڵ خێزانەکەى بەمەبەستى گەشت و سەیران ڕوویان لە سنوورەکە کردووە.
ئامارەکانی خنکان لە هەرێمی کوردستان
هەروەها دوێنێ منداڵێکى تەمەن هەشت ساڵ لە کۆمەڵگەی ئێنیشکێ لە سنوورى ئامێدى خنکاوە.
بەگوێرەى ئامارى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا بەو حاڵەتانەى ئەمڕۆوە 55 حاڵەتى خنکان تۆمارکراون.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/223468
4 کاتژمێر پێش ئێستا