دانە غاز: گازی سرووشتی بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق دابیندەکەین
پووختەی هەواڵ
- لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە گاز ڕەوانەی وەزارەتی کارەبای عێراق لە کەرکووک دەکرێت
- ڕۆژانە بۆ ماوەی یەک ساڵ 100 ملیۆن پێ سێجا گاز دەدەرێتە وێستگەی کارەبای تازە لە کەرکووک
- ئەم هەنگاوە دوای بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانە لە کۆرمۆر بۆ 750 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا
- ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو لەگەڵ عێراق واژۆ کراوە
- 80٪ـی کارەبای هەرێمی کوردستان لە سووتەمەنیی کۆرمۆرەوە بەرهەم دێت
- سەرمایەگوزاری لە کۆرمۆر زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
- کۆرمۆر زیاتر لە 47 هەزار هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆی دابینکردووە
هەردووى کۆمپانیاى دانە غاز و نه وتی هیلال دەستپێکردنی دابینکردنی غازییان بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق ڕاگەیاند، بە ئامانجى دابینکردنى بڕى 100 ملیۆن پێ سێجای لە ڕۆژێکدا لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ ماوەی یەک ساڵ بۆ وێستگەی کارەبای کەرکووک.
لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی پێشتر
کۆمپانیاى دانە غاز لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێک کە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق واژۆ کراوە، هەردوو کۆمپانیای دانەغاز و نه وتی هیلال ، وەک هاوبەش لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەی غازی کوردستان، بڕی 100 ملیۆن پێ سێجا غازلە ڕۆژێکدا لە وێستگەی پڕۆسێسکردنی غازی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی کارەبای تازەی کەرکووک دابین دەکەن بۆ ماوەی سەرەتایی یەک ساڵ، ئەوەش بۆ یارمەتیدان لە باشترکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان لە وڵاتدا .
بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنان لە کۆرمۆرەوە
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە گرنگە ڕەنگدانەوەی هەنگاوێکی گەورەیە لە ستراتیژی کۆمپانیاکاندا بۆ فراوانکردنەوەی فرۆشتنی غاز دوای تەواوبوونی فراوانکردنی (KM250)، کە لە تشرینی یەکەمی 2025 کەوتە کار، و توانای بەرهەمهێنانی لە کۆرمۆرەوە بە ڕێژەی %50 بەرزکردەوە بۆ 750 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا. ئەم فراوانکردنە ڕێگەی بە هاوبەشەکان داوە بازاڕی نوێ بکەنەوە و غازی زۆر پێویست بە ڕێگەی بۆڕی لە وێستگەی پڕۆسێسکردنی غازی کۆرمۆرەوە لە هەرێمی کوردستانەوە دابین بکەن.
- دابینکردنی غاز قۆناغێکی گرنگە بۆ کۆمپانیاکانی غاز
- پەرەپێدانی کەرتی غاز لە هەرێمی کوردستا
- پشتگیری خواستی زیادبوونی کارەبا بۆ سەرجەم عێراق
- باشتکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵکی عێراق
هاوکات، مەجید جەعفەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نه وتی هیلال و ئەندامی سەرەکی دەستەی بەڕێوەبەری دانەغاز ڕایگەیاند، دابینکردنەی غاز بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق قۆناغێکی گرنگە بۆ کۆمپانیاکان لە پەرەپێدانی کەرتی غاز لە هەرێمی کوردستاندا، لە هەمان کاتیشدا پشتگیریکردنی زیاتری خواستی گەشەسەندووی کارەبایە بۆ سەرجەم عێراق، و بەشداریکردنە لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵکی عێراق.
سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کاربەدەستە خۆماڵییەکانی سلێمانی
هەروەها، سوپاسی هاوبەشەکانى کرد لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاربەدەستە خۆماڵییەکانی سلێمانی، و وەزارەتی کارەبای عێراق لەبەر پاڵپشتی و هاوبەشییان لە بەدیهێنانی ئەو دەستکەوتەدا.
لێدوانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانە غاز
لاى خۆیەوە، ڕیچارد هال، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانەغاز گوتی: "ئەو ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگە لە کاتێکدا دەست دەکەن بە بەدەستهێنانی سوودەکانی بەرنامەی فراوانکردنی بەردەوامیان، بە سوودوەرگرتن لە توانای زیادە کە لە ڕێگەی فراوانکردنی (KM250)، دروست بووە، بنەمايه بۆ دابین كردنىهاوکاری زیاتر لەسەر ئاستی ستراتيجى لە بازاڕە گەشەسەندووەکەی عێراقدا بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ستراتيجى، لە هەمان کاتدا پشتگیریکردنی خزمەتگوزاری کارەبای متمانەپێکراوتر.
توانای پڕۆژەی غازى کۆرمۆر
پڕۆژەی غازى کۆرمۆر سووتەمەنی بۆ زیاتر لە %80ی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات، كه ئەمەش دەرفەت دەدات بە دابینکردنی کارەبای هەرزان بۆ زیاتر لە هەشت ملیۆن هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەى عێراق، بە تێکڕای سەرمایەگوزاری کە تاوەکو ئێستا لە ٤چوار ملیار دۆلار تێپەڕیووە، زیاتر لە 47,005 هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دابین کردووە. چاوەڕوان دەکرێت ئەو کاریگەرییە لە ساڵانی داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرچاو گەشە بکات لەگەڵ زیادبوونی توانای بەرهەمهێنان و پڕۆژە نوێیەکاندا.
دانە غاز یەکەم و گەورەترین کۆمپانیای کەرتی تایبەتی غازی سروشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کانوونی یەکەمی 2005دا دامەزراوە و خاوەنی دارایی و پشکی گەڕان و بەرهەمهێنانە لە میسر، هەرێمی کوردستان و ئیمارات، بەجۆرێک کە یەدەگی جێگیری لە 1 ملیار بەرمیل هاوتای نەوت تێپەڕ دەکات و تێکڕای بەرهەمهێنانی لە ساڵی 2025دا نزیکەی 52 هەزار بەرمیل هاوتای نەوت بووە لە ڕۆژێکدا.
کۆمپانیای نەوتی هیلال
کۆمپانیای نەوتی هیلال یەکەم و گەورەترین کۆمپانیای تایبەتی گەڕان و بەرهەمهێنانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خاوەنی ئەزموونی زیاتر لە 50 ساڵ وەک ئۆپەراتۆرێکی نێودەوڵەتی لە چەندین وڵات لەوانە میسر، یەمەن، کەنەدا، تونس، و ئەرجەنتین، ئەمە جگە لە بەردەوامی کارەکانی لە ئیمارات و عێراق.
کۆمپانیای نه وتی هیلال بارەگا سەرەکییەکەی لە ئیماراتە و ئۆفیسی نێودەوڵەتی لە بەریتانیا و سێ شوێنی لە سەرانسەری عێراق هەیە. هەروەها کۆمپانیای نه وتی هیلال گەورەترین خاوەن پشکی کۆمپانیای دانه غازە کە یەکەم و گەورەترین کۆمپانیای غازی سروشتی کەرتی تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/161915
3 کاتژمێر پێش ئێستا