هاتوچۆی سۆران: کامێرای پۆینت تو پۆینت بۆ ماوەی هەفتەیەک کارا کراوە

ژوان نیزام 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵ

  • ماوەیە هەفتەیەکە کامێراکان بۆ تاقیکاری کارا کراون
  • ماوەیەک هەفتەیەک وەک تاقیکاری کاردەکەن
  • خێرایی دیاریکراو 70 کیلۆمەتر ڕێگە پێدراوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، کامێرای پۆینت تو پۆینت بۆ ماوەی هەفتەیەک بەشێوەی تاقیکاری کارا کراوە.


بڕیارەکە بۆ تێستکردنی کامێراکانە


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، کامێراکانی ڕێگای گەلی عەلی بەگ بە شێوەی پۆینت تو پۆینت لە ئەمڕۆ سێشەممەوە کاتژمێر دوو بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ واتە تاوەکو 11/8/2026 بە شێوازی تاقیکاری(تێست) کارا دەبێت.


 خێرایی ڕێپێدراو


هاتوچۆی سۆران ڕوونیکردەوە، خێرایی دیاریکراو 70 کیلۆمەتر دەبێت بۆ هەر کاتژمێرێکە، داواشی لە شۆفێران کرد، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و خێرایی دیاریکراو بن.


 شێوازی کاری کامێرای پۆنیت تۆ پۆینت


شێوازی کامێرای پۆینت تو پۆینت کامێرای یەکەم کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکە و ژمارەی تابلۆکەی تۆمار دەکات، کامێرای دووەم لە کۆتایی مەوداکە دیسان کاتی دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکە تۆمار دەکات، کۆمپیوتەری ناوەندی، مەودای نێوان دوو کامێراکە دابەشی ئەو کاتە دەکات کە شۆفێرەکە پێی بڕیوە، ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە زووتر لەو کاتە پێوانەییە بگاتە کامێرای دووەم، واتا تێکڕای خێراییەکەی لە 70 کم/کاتژمێر زیاتر بووە و سزا دەدرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/60058

https://channel8.com/kurdish/news/209993

https://channel8.com/kurdish/news/73522

ژوان نیزام

1 کاتژمێر پێش ئێستا