بەهۆى نەدانى پارەى کرێى کارەبا 100 هەزار هاوبەش کارەبایان کوژاوەتەوە

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵ

  • پاش گێڕانەوەی پارەى کارەبا لەماوەى 24 کاتژمێردا کارەبا گەڕاوەتەوە بۆ هاوبەشان
  • 100 هەزار هاوبەش کارەبایان لێ کوژاوەتەوە
  • وەزارەتی کارەبا ماوەی 50 ڕۆژی بۆ پارەدانی کارەبا دیاریکرد

بەگوێرەى بەدواداچوونى کەناڵ8، پاش جێبەجێکردنى پڕۆژەى ڕووناکى، لەماوەى حەوت مانگى ڕابردوودا، ئەو هاوبەشانەى پارەى کرێى کارەبایان دواخستووە، 100 هەزار هاوبەش بوون و کارەباکەیان لێ کوژاوەتەوە .


لێدوانی بەرپرسێکی کارەبای هەرێمی کوردستان

  • ئەوانەی کارەبایان لێ کوژاوەتەوە ماڵان و پیشەوەران و شوێنە بازرگانییەکان بوون
  • دوای هێنانی پارەکە لە 24 کاتژمێردا کارەباکەیان بۆ گەڕاوەتەوە


بەرپرسێکى کارەباى هەرێمى کوردستان، کە نەیویست ناوى بهێنرێت، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، پاش جێبەجێکردنى پڕۆژەى ڕووناکى و لە سەرەتاى ئەمساڵەوە واتە لە ـ1ـی کانوونى دووەمى ئەمساڵەوە 100 هەزار هاوبەشى کارەبا کارەبایان لێ کوژاوەتەوە کە هاوبەشى ماڵان و بازرگانیى بچوک، وەک پیشەوەران لە خۆدەگرێت.

هەروەها ئەوەشى خستەڕوو، لە پاش 24 کاتژمێر و پاش هێنانی پارەی مانگانەی کارەبا لەڕێگەى ئى پسوڵە و بەشى فرۆشتنى وزە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى کارەبا، کارەباکەیان ڕاستەوخۆ بۆ گەڕاوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی پێشتری وەزارەتی کارەبا

ماوەی دیاریکراو بۆ پارەدانی پسووڵەی کارەبا


ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتى کارەبا ڕۆژی 15ـى تەمموز، ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە، کە ماوەى 50ڕۆژ بۆ پارەدانى پسووڵەى کارەبا دیاریکرد، بۆ هاوبەشان لە پڕۆژەى ڕووناکى، کە ئەگەر نەیدەن، لە ماوەى 50 ڕۆژى دواى دەرچوونى پسوڵەکانیان بەشێوەى ئۆتۆماتیکى دووچارى پچڕانى کارەبا دەبنەوە تاوەکو پارەى پێویستى سەرجەم پسوووڵەکانى کارەبا دەدە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/123915

https://channel8.com/kurdish/news/178995

https://channel8.com/kurdish/news/221115

https://channel8.com/kurdish/news/213987

https://channel8.com/kurdish/news/209728

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا