نزار ئامێدی: پاراستنی شکۆی ڕزگاربووانى دەستى داعش بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییه

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی نزار ئامێدی، سەرۆککۆمارى عێراق، لەگەڵ شاندێکى ژنانى ڕزگاربووی پێکهاتەکان
کۆبوونەوەی نزار ئامێدی، سەرۆککۆمارى عێراق، لەگەڵ شاندێکى ژنانى ڕزگاربووی پێکهاتەکان

پووختەی هەواڵ

  • کۆبوونەوە لەگەڵ شاندێکی ژنانی ڕزگاربووی پێکهاتەکان
  • تاوتوێکردنی دۆخی گوزەرانیان و دەستبەرکردنی مافەکانیان
  • پێشتگیری و دووبارە تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە


زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، سەرۆککۆمارى عێراق، ڕایگەیاندووە، سزادانى باندە تیرۆریستییەکانی داعش و ڕاپێچکردنیان بۆ بەردەم دادگا و پاراستنی شکۆی ڕزگاربووانى دەستى داعشیش ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە.


نزار ئامێدی، سەرۆککۆمارى عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، لەگەڵ شاندێکى ژنانى ڕزگاربووی پێکهاتەکانى ئێزدی، کریستیان، تورکمان و شەبەک کۆبووەوە و تاوتوێى دۆخی گوزەرانیان و چۆنیەتی دەستەبەرکردنی مافەکانیان، بەمەبەستى دابینکردنی پشتگیریی پێویست بۆ دووبارە تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵگە کرد.

پشتیوانی سەرۆککۆمار

  • مامەڵەکردنی دادپەروەرانە لەگەڵ ڕزگاربووەکان
  • پاراستنی کەرامەتی ڕزگاربوان
  • چاودێریکردن و پشتیوانیکردنیان
  • دابینکردنی پێداویستییەکانیان لە هەموو بوارەکاندا


نزار ئامێدی، ڕایگەیاند، دادپەروەرانە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربووان و پاراستنی کەرامەتیان، بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە و ئاماژەشی بە گرنگیی بەردەوامبوونی چاودێری و پشتیوانیکردنیان و دابینکردنی پێداویستییە کۆمەڵایەتی، تەندروستی، ئابووری و دەروونییەکانیان کرد.


 پابەندبوونی دەوڵەت


هەروەها جەختی لە پێویستی جێبەجێکردنی ئەو ڕێسا و یاسایانە کردەوە کە مافەکانیان دەپارێزن و دادپەروەری دەچەسپێنن، بە شێوەیەک کە پابەندبوونی دەوڵەت بە پاراستنی هەموو پێکهاتەکان و شکۆمەندییان ڕەنگ بداتەوە.


گوتیشى، تاوانەکانی باندە تیرۆریستییەکانی داعش دژی ئێزدییەکان، کریستیان، تورکمان، شەبەک و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی عێراق، بە تێپەڕبوونی کات لەبیر ناچن و سزادانی تاوانباران و ڕاپێچکردنیان بۆ بەردەم دادگا، ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/39724

https://channel8.com/kurdish/news/162883

https://channel8.com/kurdish/news/223570

https://channel8.com/kurdish/news/219105

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا