پلەى 910 پلەداری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەرزدەکرێتەوە

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 پووختەی هەواڵ

  • دەرچوونی فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەداری ئەنجوومەنی یاسایشی هەرێمی کوردستان
  • هەموو ئەو پلەدارانەی ماوەی یاساییان تەواو کردووە
  • گرتنەبەری ڕێگاری پێویست بۆ پلە بەرزکردنەوەیان


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانى هەرێمى بۆ بەرزكردنەوەى پلەى 910 پلەداری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان واژۆ كرد.


سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، دەرکردنى ئەم فەرمانە پاڵپشت به ياساى سەرۆكايەتيى هەرێمى كوردستان دێت، دواى ئەوەی هه موو ئەو پلەدارانە ماوەى ياسايييان ته واو كردووه و ڕێكارى پێويست بۆ بەرزكردنەوەى پلەكانيان گيراوەتەبەر.

لەسەر میلاکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

  • زیادکردنی مووچەی ئەفسەران جێبەجێ ناکرێت
  • چاوەڕوانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵین
  • هەرێمی کوردستان توانای دارایی لەو ئاستەدا نییە


ئاماژەى بەوەشکردووە، بەرزکردنەوەى ئەو پلەدارانە لەسەر میلاكی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەبێت.

سەرەڕای ڕاگەیاندنی پلەبەرزکردنەوەکان، زیادکردنى مووچەى ئەفسەران لە ئێستادا جێبەجێ ناکرێت، بەگوێرەى بەدواداچوونەکان، حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە کە تاوەکو یاساى بودجە لە عێراق پەسەند نەکرێت، ناتوانن شایستە داراییەکانى ئەم پلەبەرزکردنەوەیە دابین بکەن، چونکە لە تواناى دارایی ئێستاى هەرێمى کوردستاندا نییە.


ڕادەستکردنی لیستەکە بە وەزارەتی دارایی فیدراڵی


بەگوێرەى زانیارییەکان، لە ئێستادا ڕێکارە کارگێڕییەکانى پلەبەرزکردنەوەى ئەو ئەفسەرانە تەواو دەکرێن. دواتر لیستەکە ڕادەستى وەزارەتى دارایی فیدراڵ دەکرێت تاوەکو لە پڕۆژە یاساى بودجەى نوێدا تەرخانى دارایی پێویستیان بۆ بکرێت و بە فەرمی مووچە نوێیەکانیان بۆ ببەسترێت.

دوو هەفتە لەمەوبەریش، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزكردنەوەی پلەی (729) پلەداری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئیمزا كرد.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/221173

https://channel8.com/kurdish/news/145164

https://channel8.com/kurdish/news/37131

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا