ئەمريکا سزای سەر کۆمپانيايەکی هێڵێکی فڕۆکەوانیی عێراقی هەڵگرت

رۆزا حیسام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگرى کۆمپانیاى فلاى بەغدادى عێراقى. فۆتۆ: پەڕەى فەڕمى کۆمپانیاى فلاى بەغداد
فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگرى کۆمپانیاى فلاى بەغدادى عێراقى. فۆتۆ: پەڕەى فەڕمى کۆمپانیاى فلاى بەغداد

پووختەی هەواڵ

  • هەڵگرتنی سزای سەر هێڵی فڕۆکەوانی فلای بەغداد
  • پێشتر بە هێڵی سوپای پاسداران دەستنیشانی کردبوو
  • سزای سەر خاوەنەکەی هەڵنەگرتووە


ئەمريکا سزای سەر کۆمپانيای هێڵی فڕۆکەوانیی فلای بەغدادی هەڵگرت، کە پێشتر بە هێڵێکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران دەستنيشانی کردبوو.


وەزارەتی گەنجينەی ئەمريکا سزای سەر کۆمپانياکە و دوو فڕۆکەی هەڵگرتووە، بەڵام سزاکانی سەر بەشير عەبدولکازمی هەڵنەگرتووە کە خاوەنی کۆمپانياکەيە.

سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا

  • تۆمەتبارکردنی هێڵە فڕۆکەوانییەکە
  • سزادانی دوو فڕۆکە و خاوەنەکەی
  •  تۆمەتبارکردنی بە پشتیوانیی لە هێزەکانی سوپای قودسی سوپای پاسداران
  • تۆمەتی پشتیوانی لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق و لوبنان و سووریا


ئەمريکا مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 هێڵە فڕۆکەوانييەکە و دوو فڕۆکە و خاوەنەکەی سزادا و تۆمەتباری کردن بەوەی پشتيوانیی هێزەکانی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی دەکات لە عێراق، سووريا و لوبنان.

ڕوونکردنەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا


بەرپرسێکی وەزارەتی گەنجينەی ئەمريکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، دوای ئەوەی هێڵە ئاسمانييەکە بە پرۆسەی پێداچوونەوەی کارگێڕیی وەزارەتەکەدا تێپەڕیوە لە ليستی سزاکان دەرهێنراوە.

ئەو بەرپرسە دەشڵێت؛ "هێڵی ئاسمانی فلای بەغداد گۆڕانکاریی گەورەی لە کارەکانیاندا کردووە و چيتر کاری ناياسایی ناکات".

وەزارەتی گەنجينەی ئەمريکا دوو هێڵی ديکەی فڕۆکەوانی ئێرانی لە ليستی سزاکان دەرهێناوە کە ئەوانيش هێڵەکانی ماهان و قەزوينن.

وەزارەتەکە ڕوونيکردووەتەوە، "دەرکردنی ئەو کۆمپانيايانە ليستی سزاکان ئاماژە نییە بۆ هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە حکومەتی ئێران، سوپای پاسداران و هێزەکانی قودس، هەر ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، یان هەر کەسێک کە پشتیوانی ئەمانە بکات".

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/34830

https://channel8.com/kurdish/news/35596

https://channel8.com/kurdish/news/34837

رۆزا حیسام

2 کاتژمێر پێش ئێستا