دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لێدوانەکانی پارێزگاری کەرکوک دژ بە دەستوورن و بێمتمانەیی دروست دەکات

ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
  • دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لێدوانەکانی پارێزگاری کەرکوک دژ بە دەستوورن.
  • لەم کاتە هەستیارەدا ئەو لێدوانانە بێ متمانەیی دروست دەکەن.
  • فەهمى بورهان: بنچینەی سەرەکی سیستەمی حوکمڕانی لە عێراقی نوێدا دەستوورە.

زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، کەوا فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئاماژەى بەوەکردووە، بنچینەی سەرەکی سیستمی حوکمڕانی لە عێراقی نوێدا دەستوورە و شانازیەکی گەورەی تێکۆشانە دژی دیکتاتۆری، هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای تێبینی بە بایەخێکی زۆرەوە دەستییان بە دەستوورەوە گرتووە بە تایبەت ماددەی 140 بە دیارترین نەخشەڕێگا بۆ چارەسەرکردنی پرسی ناسنامەی ناوچەکان دەزانن.


محەممەد سەمعان چى گوتووە لەسەر ماددەى 140؟

لەماوەکانى ڕابردوودا، پارێزگارى کەرکووک ڕایگەیاندبوو، ماددەی 140 گەورەترین هەڵەی سیاسیی عێراقە و لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەر ئەو مادەیە مردووە و کۆتایی هاتووە.

فەهمی بورهان: گیانى پێکەوە ژیان زاڵبکرێت

فەهمی بورهان ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە پارێزگاری کەرکووک، گیانی پێکەوە ژیان زاڵبکات، خۆی بەدوور بگرێت لە بەکارهێنانی دەستەواژەیەک کە پێچەوانەی دەستوورو ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلانی عێراق بێت، چونکە بێ متمانەیی درووست دەکات و سەرنجیش لەسەر پرسە خزمەتگوزاریێکان لا دەبات، کە ئەمڕۆ کەرکووک لە هەمووکات زیاتر پێویستی پێیەتی.

زانیارى زیاتر بۆتۆ

https://channel8.com/kurdish/news/198266

https://channel8.com/kurdish/news/178482

https://channel8.com/kurdish/news/204053

ژوان نیزام

2 کاتژمێر پێش ئێستا